ژن تەڵاقدان

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-11-02:49:00 - کۆدی بابەت: 4389
ژن تەڵاقدان

ناوه‌ڕۆك

باسی ژن تەڵاقدان

واتە پچڕاندنی پەیوەندی ژن و مێردایەتی، جا بەم تەڵاقدانە ژنەکەی لێ حەرام ئەبێ و ئەبێتە بێگانە ئینجا بزانە تەڵاقدان مەکروهە (عن ابن عمر -رضي الله عنهما-: عن النبی ﷺ: أبغض الحلال إلی الله الطلاق) رواه الحاکم، پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی لەو حەڵاڵانەی کە خوا زیاتر ڕقی لێیەتی، تەڵاقدانە.

بەڵام جاری وا هەیە ژن تەڵاقدان خێرە، وەک ئەو کەسەی مافی ژنەکەی پێ جێبەجێ نەکرێ، یان ژنەکەی بێ نامووس بێ، یان بەدخوو بێ (عن ابن عباس -رضي الله عنهما-: جاء رجل إلی النبی ﷺ فقال: إن إمرأتی لا ترد ید لامس؟ قال النبی ﷺ: غربها. قال: أخاف أن تتبعها نفسی. قال: فستمتع بها) رواه النسائی، پیاوێک هاتە لای پێغەمبەر ﷺ و گوت ژنەکەم دەستی هیچ کەسێک ناگێڕێتەوە؟ پێغەمبەر ﷺ فەرمووی تەڵاقی بدە. پیاوەکە گوتی دەترسم دڵم بۆی بچێ. پێغەمبەر ﷺ فەرمووی کەوابوو لەگەڵی ڕابوێرە. واتە بیهێڵەوە نەوەک لە دوای تەڵاقدانی بە هۆی دڵ بۆچوونەوە زینای لەگەڵ بکا.

گفتوگۆی تەڵاقدان

وتەی ئاشکرایە

وتەی ئاشکرا سێ ووشەیە، یەکەم: ووشەی تەڵاقە، وەک بڵێ وا تەڵاقم دای، یان وا ژنی خۆم تەڵاق دا، یان تەڵاقم کەوتبێ دووەم ووشەی جیابوونەوەیە، وەک بڵێ وا جیام کردییەوە سێیەم ووشەی بەرەڵڵاکردنە وەک بڵێ وا بەرەڵڵام کردی.

جا بزانە ئەو سێ ووشەیە لە قورئانی پیرۆزدا بۆ تەڵاقدان بەکارهاتوون و تەنها بۆ عەرەب زمانەکان ئاشکرانە، بەڵام بۆ گەلانی تر وەک گەلی کورد تەنها ووشەی تەڵاق ئاشکرایە و دووەکانی تر نا ئاشکرایە ووشەی ئاشکرای تەڵاق پێویستی بە نیازی ناو دڵ نییە، واتە کە بە زوبان بڵێ وا تەڵاقم دای، ئەوە تەڵاقی ئەکەوێ.

هەروەها ئەگەر بە گاڵتەش تەڵاقی بدا، تەڵاقی ئەکەوێ (عن أبی هریرة -رضي الله عنه-: عن النبی ﷺ: ثلاث جدهن جد وهزلهن جد: الطلاق، والنکاح، والرجعة) رواه الترمذي والحاکم، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی سێ شت هەنە ڕاستیان هەر ڕاستییە، گاڵتە پێکردنیشیان هەر ڕاستییە ژن مارەکردن و ژن تەڵاقدان و تەڵاق چاککردنەوە ئەگەر کەسێک بڵێ (بە تەڵاقم ئەو ئیشە ناکەم). ئەوە گوناهە و نابێتە سوێند، واتە ئیشەکەش بکا تەڵاقی ناکەوێ.

وتەی نا ئاشکرایە

وتەی نا ئاشکرای تەڵاق گشت ووشەیەکە کە بۆ تەڵاقدان بەکاردێ و بۆ شتی تریش بەکاردێ، وتەی نا ئاشکرای تەڵاق پێویستی بە نیازی ناو دڵ هەیە، کەواتە ئەگەر کەسێک بڵێ (حەڵاڵی خوام لێ حەرام بێ، یان بڵێ تۆم لێ حەرام بێ وەک دایکم یان وا تۆم لە خۆم حەرام کرد یان بڵێ وا بەرەڵڵام کردی یان بڵێ لێم جیا ببەوە وازم لێبێنە خوا حافیزت بێ بۆ خۆت شوو بکە تۆ بێ مێردی تۆ وەک دایک و خوشکی منی وەک سەگ و بەراز تۆم لێ حەرام بێ). ئەوە ئەگەر بەم ووشانە نیازی ناو دڵی تەڵاقدان بێ، تەڵاقی ئەکەوێ، ئەگەر نا تەڵاقی ناکەوێ، بەڵام ئەگەر یەکێک بڵێتە ژنەکەی خۆی تۆ لە من حەرام بی، یان بڵێ وا تۆم لە خۆم حەرام کرد، وە نیازی تەڵاقدان نەبوو، ئەوە واجبە کەففارەتی سوێند بدا.


سەرچاوەکان



892 بینین