وەستاندنی جیماع بۆ ماوەیەکی کاتی - إیلاء

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-11-00:58:00 - کۆدی بابەت: 4383
وەستاندنی جیماع بۆ ماوەیەکی کاتی - إیلاء
حوکمە شەرعییەکان

باسی وەستاندنی جیماع بۆ ماوەیەکی کاتی

واتە سوێند خواردنی مێرد کە جیماع لەگەڵ ژنەکەی خۆی نەکا هەر کاتێک مێرد سوێندی خوارد کە جیماع لەگەڵ ژنەکەی خۆی نەکا بەبێ ماوە دانان، وەک بڵێ والله جیماعت لەگەڵ ناکەم. یان سوێندی خوارد ماوەیەکی وەها جیماعی لەگەڵ نەکا، کە ئەو ماوەیە زیاتر بوو لە چوار مانگ، وەک بڵێ والله تا پێنج مانگی تر جیماعت لەگەڵ ناکەم ئەو مێردە سوێندی دائەمەزرێ هەروەها ماوەی بۆ دائەندرێ ئەگەر ئافرەتەکە داوا بکا تا چوار مانگ، ئەگەر ژنەکەش داوا نەکا تا ماوەی چوار مانگ ئەڕوا هیچ دەنگی لەگەڵ ناکرێ، جا ئەگەر لەو ماوەیەدا جیماعی لەگەڵ ژنەکەی کرد، ئەوە کەففارەت ئەدا و سوێندەکەی کۆتایی دێ.

ئینجا لە دوای ئەو چوار مانگە ئەگەر جیماعی لەگەڵ نەکرد مێردەکە ئەکرێتە سەرپشک یان ئەبێ جیماع بکا و کەففارەتی سوێندەکەیش بدا، یان ئەبێ ژنەکەی تەڵاق بدا بۆ ئەوەی ستەمەکە لەسەر ژنەکە لابچێ، خوای گەورە فەرموویەتی: (لِلَّذِينَ يُؤْلُونَ مِنْ نِسَائِهِمْ تَرَبُّصُ أَرْبَعَةِ أَشْهُرٍ فَإِنْ فَاءُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ وَإِنْ عَزَمُوا الطَّلاقَ فَإِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ) ئەوانەی سوێند ئەخۆن جیماع لەگەڵ ژنەکانی خۆیان نەکەن، بۆیان هەیە تا ماوەی چوار مانگ چاوەڕوان بکەن، جا ئەگەر گەڕانەوە بۆ ژن و مێردایەتی واتە جیماعی کرد و کەففارەتی دا خوای گەورە لێیان خۆش ئەبێ و ڕەحماین پێ ئەکا، وە ئەگەر ویستیان تەڵاق بدەن با بیکەن، خوا بیسەرە و زانایە بە کردەوەیان.

جا ئەگەر مێردەکە خۆی گیر کرد تەڵاقی نەدا و جیماعیشی لەگەڵ نەکرد، ئەو کاتە قازی لە دژی پیاوەکە ژنەکەی تەڵاق ئەدا بە یەک تەڵاق، واتە ئەڵێ وا تەڵاقێکی ئەم ژنەم دا لەجیاتی میردەکەی.
ئەگەر وتی ژنەکەی هەر سێ تەلاقم بکەوێ جیماعت لەگەڵ ناکەم، یان وتی ئەگەر جیماعت لەگەڵ بکەم هەرسێ تەڵاقم بکەوێ ئەوە سوێندەکەی دائەمەزرێ و لە دوای چوار مانگ ژنەکە داوای لێ ئەکا یان تەڵاقی بدا، یان جیماعی لەگەڵ بکا و بەپەلە لیی دەربێنێ، چونکە بەم جیماعە تەڵاقی ئەکەوێ، بەڵام باشتر ئەوەیە تەڵاقەکەی چاک بکاتەوە.

ئەو ئافرەتانەی لە دادگا بە یاسای دەستکرد خۆیان تەڵاق ئەدەن، ئەوانە تەڵاقیان ناکەوێ و هەر ژنی مێردەکەی خۆیانن، هەرچەند (قازی)ـش تەڵاقنامەیان بداتێ، چونکە بە پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلامە.


سەرچاوەکان



394 بینین