پەنابەرییەتی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-08-21:16:00 - کۆدی بابەت: 4298
پەنابەرییەتی

ناوه‌ڕۆك

هاوڵاتیبوون

دەكرێت هاوڵاتیبوون پێناسە بكرێت بەو پەیوەندییەی كە تاكەكان بەو وڵاتەی تێیدا دەژین دەبەستێتەوە، كە هاوڵاتییەكان هەست بەم پەیوەندییە دەكەن و وایان لێدەكات لە پێناو نەتەوەكەیاندا خۆیان فیدا بكەن، هەروەها كۆمەڵە بەرپرسیارێتییەك هەیە كە دەكەوێتە سەر ئەو هاوڵاتیانەی كە لە وڵاتێكدا دەژین، بەهەمانشێوە كۆمەڵە مافێكیان هەیە بەبۆنەی ئەوەی لەو خاكەدا دەژین، هەندێك حاڵەت هەیە كە لە وڵاتەكەدا ڕوودەدەن یان بەسەر كەسەكەدا دێت كە وای لێدەكات وڵاتەكەی بەحێبهێڵێت و پەنا بباتە وڵاتێكی تر.

دەستەواژەی پەنابەرێتی

پەنابەرێتی یەكێكە لە مافەكانی مرۆڤ كە لە یاسای نێودەوڵەتیدا هاتووە، كە توانا دەبەخشێت بە وڵاتێك كەسێك بپارێزێت لە وڵاتەكەی خۆی، ئەم مافەی مرۆڤ دەكرێت بە سێ بەشی سەرەكییەوە كە بریتین لە:

پەنابەرێتی هەرێمی

ئەم جۆرە پەنابەرێتییە دەبەخشرێت لە سنوورە هەرێمەكاندا بۆ ئەو وڵاتەی كە داوای لێكراوە، ئەم جۆرە پەنابەرێتییە زیاتر بۆ پەنابەرێتی سیاسی بەكاردێت، كاتێك كەسەكە كارێكی سیاسی دەكات كە لە وڵاتەكەی قەدەغەیە وەك: سیخوڕی كردن، خیانەتكردن یان یارمەتیدانی دوژمن، بۆیە كەسەكە داوای پەنابەرێتی لە وڵاتێكی تر دەكات.

پەنابەرێتی دەرەوەی هەرێم

ئەو جۆرەیە كە لەلایەن كۆنسوڵخانەكانی وڵاتەكانەوە دەبەخشرێت بەو كەسانەی كە داوایدەكەن، هەروەها ئەم جۆرە بە پەنابەرێتی دیبلۆماسی ناسراوە.

پەنابەرێتی بێلایەن

ئەم جۆرە پەنابەرێتییە زۆر جار لە جەنگەكاندا ڕوودەدەن، كاتێك وڵاتێك داوای پەنابەرێتی بێلایەن دەكات لە شەڕی نێوان ئەو وڵاتانە بەدوور دەبێت و دەتوانێت سەربازی وڵاتەكانی تر وەك پەنابەر وەربگرێت بەڵام دەبێت سەربازەكان لە شەڕكردن و بەدووربن و تا كۆتایی جەنگەكە لە وڵاتەكەدا بمێننەوە.

مێژووی دەركەوتنی پەنابەرێتی دەگەڕیتەوە بۆ سەردەمی شارستانی یۆنانییەكان، چونكە لەم كاتەدا چەندین كوشتارگەی مرۆڤەكان هەبوو، بۆیە چەند شوێنێك دروستكرابوون كە هەڵهاتووەكانی ئەم كوشتارگانەیان دەپاراست، بەتایبەتی كۆیلەكان چونكە یۆنانییەكان بەشێوەیەكی زۆر خراپ مامەڵەیان لەگەڵ دەكردن، بۆیە پەنابەرێتی لە شارستانییە یۆنانییەكان باو بووە، چونكە یارمەتی ئەو كاسانەیان داوە كە لە شوێنێكی دوورەوە هاتوون گەر بۆ ماوەیەكی كاتی بووبێت.

مافەكانی پەنابەران

كاتێك پەنابەرێك دەڕواتە وڵاتێكی ترەوە لەوانەیە پێوسیت بكات بۆ ماوەیەكی زۆر تێیدا بمێنێتەوە، بۆیە دەبێت مافەكانی پەنابەران بەشێوەیەكی نێودەوڵەتی بپارێزرێت، هەروەها دەبێت ئەوە بزانرێت كە ئەو كەسانە ئەگەری هەیە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان، بۆیە گرنگترین مافەكانی پەنابەران بریتییە لە:

  • مافی گەڕانەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان پاش نەمانی جەنك یان ئەو هۆكارەی كە وای لێكردوون ببنە پەنابەر
  • مافی بەزۆر نەگەڕاندنەوە بۆ وڵاتەكەی خۆی كە تێیدا چەوساوەتەوە
  • مافی یەكگرتنەوەی خێزانی پەنابەران
  • مافی دەركردنی بەڵگەنامە بۆ ئەوی پەنابەران بتوانن گەشت بكەن


سەرچاوەکان



770 بینین