سوود و زیانەکانی سەهۆڵ خواردن

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-08-17:15:00 - کۆدی بابەت: 4288
سوود و زیانەکانی سەهۆڵ خواردن

ناوه‌ڕۆك

سەهۆڵ

كەسی پێكەیشتوو پێویستی بە خواردنەوەی دوو لیتر ئاو هەیە لە ڕۆژێكدا بۆئەوەی ئەندامەكانی جەستەی بەباشی كاربكات و لە ژەهرەكان پاكببێتەوە، بەڵام زۆربەی كەسەكان حەز دەكەن ئاوی سارد و سەهۆڵاو بخۆنەوە یان بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ سەهۆڵەكە دەخۆن بە تایبەتی لە وەرزی هاویندا، خواردنی سەهۆڵ بە دیاردەیەكی باش دادەنرێت بۆ كەسی گەورە و بچووك، كە بە شێوەی شەشپاڵووی بچووك دەدرێت بە منداڵان كە هەندێك جار تامی بۆ زیاد دەكرێت یان پارچەی بچووكی میوە دەكرێتە ناو قاڵبەكانەوە و لەگەڵ ئاودا دەیبەستن و دواتر پێیان دەدرێت.

سوودەكانی خواردنی سەهۆڵ

  • ساردی لەش دەپارێزێت و فێنكی دەكاتەوە، بەتایبەتی لە كاتی ورزشكردن كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی پلەی گەرمی لەش.
  • دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی هەستكردن بە ڕشانەوە و هێور كردنەوەی گەدە، هەروەها بۆ ئەو كەسانەی كە چارەسەری كیمیایی وەردەگرن وەك نەخۆشی شێرپەنجە، كە سەهۆڵ دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی نیشانەكانی.
  • دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی پلەی گەرمی ناوەوەی لەش و هەستكردن بە گەرمی بە تایبەتی لە وەرزی هاوین، هەروەها یارمەتی هەڵمژینی ئاسن دەدات لە لەشدا، بەتایبەتی بۆ ئەو ئافرەتانەی كە كە دووگیانن. چونكە دەبێتە كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە كەمخوێنی.
  • یارمەتی سووتاندی كالۆری و كەمكردنەوەی كێش دەدات. هەروەها دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ڕێژەی كۆلیستڕۆڵی زیانبەخش و دەبێتە هۆی زیادكردنی ڕێژەی ماددە ئاسن و ڤیتامینەكان.
  • ماسولكەكانی دڵ بەهێز دەكات و تەندروستی باشتر دەكات، هەروەها سوڕی خوێن چالاك دەكات.
  • پێست جوان دەكات و تەندروستتری دەكات، هەروەها گەشەكردنی نینۆك بەهێزدەكات و بریقەداری دەكات.
  • دەبێتە هۆی زیادكردن تامی ئەو میوانەی كە بۆی زیاددەكرێت، هەروەها یارمەتی پاراستنی دەدات.
  • ئازاری سورێنچك كەمدەكاتەوە.

زیانەكانی خواردنی سەهۆڵ

  • زیان بە ددان دەگەیەنێت، هەروەها دەبێتە هۆی خێراكردنی ڕزینی مینای ددان و زوو شكانی ددانەكان.
  • دەبێتە هۆی تووشبوونی پووك بە برین و زیان گەیاندن پێی، كە دەبێتە هۆی زیادكردنی توشبوون بە نەخۆشییە بەكتریایی و ڤایرۆسییەكان كە لەڕێگەی برینەوە بڵاو دەبنەوە.
  • دەبێتە هۆی دروستكردنی ئازار لە كاكیلەكان و ئێسكەكانی دەمدا.
  • زیادكردنی توشبوون بە ئەنفلۆنزا و پەتاكان، هەروەها ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییە بەكتریایی و ڤایرۆسییەكان زیاد دەكات.
  • دەبێتە هۆی گرژبوونی ماسولكەكانی گەدە و زیانگەیاندن بە پەردەكەی.
  • دەبێتە هۆی دروستكردنی كێشە لە هەرسكردندا.
  • دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەو مادانەی كە گەدە دەری دەدات بۆ هەرسكردنی خواردن، بەمەش دەبێتە هۆی هێواشكردنەوەی هەرسكردن.
  • دەبێتە هۆی دروستبوونی قورحەی گەدە.


سەرچاوەکان



849 بینین