دەمارگیری

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-08-02:27:00 - کۆدی بابەت: 4275
دەمارگیری

ناوه‌ڕۆك

دەمارگیری چییە؟

وشەی دەمارگیری لە زمانی لاتینی بریتیە لە (بڕیاری پێشینە) واتە ئەو کەسەی دەمارگیرە، پێش ئەوەی زانیاری تەواو کۆبکاتەوە لەسەر کۆمەڵێک یان شتێک بڕیاری پێشینەیان لەسەر دەدات، ئەوان خراپن یان باشن یان بڕیاری دژایەتیان لەسەر دەدات. فەیلەسوف جان پۆل سارتەر دەڵێت (دەکرێت مرۆڤ باوکێکی باشبێت یان هاوسەرێکی دڵسۆز بێت، کەسێکی بەوەفا بێت، یان مرۆڤێکی دەروون دروست بێت بەڵام لە هەمان کاتدا ناکرێت کەسێکی دڵ پیس بێت)، بۆیە سارتەر پێی وایە مەسەلەی دەمارگیری پەیوەست بە سیستەمێکی پەروەردە و گەشەی کۆمەڵایەتی کەسەکە.

ئەگەر بمانەوێت پێناسەیەک بدەینە دەمارگیری دەتوانین بڵێین (ئاڕاستەیەکە لە ڕوانگەیدا کۆمەڵە کەسێک بە باشتر دەزانرێت دژی کۆمەڵێکی تر بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئەندامانی ئەو کۆمەڵە). دەمارگیری لە قۆناغەکانی منداڵیدا دوای دەست پێدەکات، دوای تەمەنی ٣ ساڵی چونکە پێش ئەم تەمەنە منداڵان بەبێ هیچ گرفتێک تێکەڵی یەکتر دەبن و هیچ ڕکابەریەکیان بەرامبەر یەک نییە، هەرچەندە جیاوازیش بن لە ئاین و ڕەگەز و نەتەوە. منداڵیش فێری دەمارگیری دەبێت لە ڕێگای کەسانی گەورە کە لە دەوروبەریدا دەژین، هەربۆیەش ناتوانین بڵێین دەمارگیری بۆ ماوەییە یان غەریزیە، بەڵکو لە ڕێگای پەروەردەی کۆمەڵایەتی چەوت دروستدەبێت.

دەمارگیری بە یەکێک لە هۆکارەکانی لاوازبوونی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان دەژمێردرێت، دروستبوونی ڕق و کینە لەنێوان توێژ و چینە جیاوازەکان، بە هەندێک جار دەرەنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە بەهۆی ئەو بیرۆکەی دەمارگیر خۆی پێ دەبەستێەوە، چونکە کەسی دەمارگیر تەنها بیر و باوەڕی خۆی پێ ڕاستە و خۆپەرست دەبێت، کۆسپ لە ڕێگای بیرکردنەوەی زانستی و لۆژیکیدا دروستدەبێت.

بۆیە دەگەڕێینەوە و دەڵێن دەمارگیری نەخۆشیەکی کۆمەڵایەتیە هیچ بنەمایەکی لۆژیکی و ئەقڵی زانستی ڕاستەقینەی نییە، بەڵکو سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ خەیاڵ کەوا لە مرۆڤ دەکات تەنها مەیلی بۆ ئەو شتانە بچێت کە خۆی حەزی لێدەکات و ئەو شتانە نابیةیت کە حەزی لێناکات، بۆیەش بەردەوام بڕیارەکانی نادروست دەبێت.


سەرچاوەکان



2848 بینین