میرنشینی حەسنەوی بەرزیکانی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-08-00:33:00 - کۆدی بابەت: 4274
میرنشینی حەسنەوی بەرزیکانی

ناوه‌ڕۆك

میرنشینی حەسنەوی بەرزیکانی
(٩٥٩-١٠١٦ز)

ئەم میرنشینە لە لایەن ماڵباتێکی دەسەڵاتداری هۆزی بەرزەیەکانی کوردەوە دامەزراوە لە وڵاتی شارەزوور، هەرێمی چیا و لە سەردەمی میر حەسنەویەی کوڕی حوسینی بەرزیکانییەوە کە پتر لە بیست ساڵ میرایەتی کردووە (٩٥٩-٩٧٩ز)، بووە بە میرنشینێکی بە دەسەڵات و وەک هێزێکی ناوچەیی کاریگەری لە لایەن خەلیفەی عەباسی و دەسەڵاتدارانی بوەیهییەوە دانی پێدا نرا، هەر بۆیە بە میرنشینی حەسنەوی دەناسرێت.

پاش مردنی میر حەسنەوییە ئاژاوە و ناکۆکی کەوتە نێو میرنشینەکە و ماوەیەک درێژەی کێشآ و بەوە کۆتایی هات کە میر بەدر بووە جێنشینیی باوکی و بۆ ماوەیەکی درێژ (٩٨٠-١٩١٤ز) میرایەتی کرد، دوای مردنی بە ماوەیەکی کەم میرنشینەکە لەناوچوو.

بەربڵاوی کرد بووە چەند خێل و تیرە و لقێکی هەبووە، لە دەشتی هەولێر و ناوچەکانی هەردوو زێی گەورە و زێی بچووک و لە چیاکانی کێلەشین و سەلماس و لە دەورووبەری گۆمی ورمێ نیشتەجێ بوون.


سەرچاوەکان



1973 بینین