بەندە ئایۆنییەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-07-13:19:00 - کۆدی بابەت: 4244
بەندە ئایۆنییەکان

ناوه‌ڕۆك

بەندە ئایۆنییەکان چین؟

بەندی ئایۆنی بەندێکە پەیدا دەبێت کاتێک ئەلیکترۆنەکان دەگوێزرێنەوە لە گەردیلەیەکەوە بۆ گەردیلەیەکی تر. لە پێکهاتنی بەندە ئایۆنییەکاندا ئەلیکترۆنی هاوهێزی یان زیاتر لە گەردیلەیەکەوە بۆ یەکێکی تر دەگوێزرێتەوە. وەک هەموو بەندە کیمییایەکانی تر بەندە ئایۆنییەکان پێکدێن بە جۆرێک کە دوورترین ئاستەکانی وزەی دەرەکی گەردیلەیان پڕ بێت. بۆ نموونە کاربۆناتی کالیسیۆم لە قاوغێ هێلکە شەیتانۆکەدا بەندی ئایۆنی تێدایە.

تەنۆلکە بارگاوییەکان

گەدیلە هاوبارگەیە لەبەرئەوەی ژمارەی ئەلیکترۆنەکانی یەکسانە بە ژمارەی پڕۆتۆنەکانی. بەم شێوەیە بارگەی ئەلیکترۆنەکان و بارگەی پڕۆتۆنەکان هاوبارگە دەبن، گواستنەوەی ئەلیکترۆنەکان لە نێوان گەردیلەکان دا ژمارەی ئەلیکترۆنەکان دەگۆڕێت بەڵام ژمارەی پڕۆتۆنەکان بە جێگیری دەمێنێتەوە. بەم شێوەیە بارگە موجەبەکان و بارگە سالبەکان هاوبارگە نابن وە گەردیلەکان دەبن بە ئایۆنەکان. ئایۆنەکان تەنۆلکەی بارگاوین، پەیدا دەبن کاتێک گەردیلەکان ئەلیکترۆن وەردەگرن یان ونی دەکەن. ناگونجێت گەردیلەیەک ئەلیکترۆن وەربگرێت ئەگەر گەردیلەیەکی تر نەبێت ئەلیکترۆنەکان ون بکات. یاخود بە پێچەوانەوە گەردیلەیەک ناتوانێت ئەلیکترۆنەکانی ون بکات ئەگەر گەردیلەیەکی تر نەبێت وەری بگرێت.

پێکهاتنی ئایۆنە موجەبەکان

بەندە ئایۆنییەکان لە کاتی گۆڕانە کیمییایەکاندا پێکدێن، کاتێک هەندێ لە گەردیلەکان ئەلیکترۆن لە گەردیلەکانی ترەوە ڕادەکێشن وە لە گەردیلەکانیان دوور دەخەنەوە. ئەو گەردیلانەی ئەلیکترۆنەکان ون دەکەن دەبن بە ئایۆنەکان کە ژمارەی ئەلیکترۆنەکانیان کەمترە لە ژمارەی پرۆتۆنەکانیان، لەبەر ئەوەی ژمارەی بارگە موجەبەکان گەورەترە لە ژمارەی بارگە سالبەکان، بارگەی ئەم ئایۆنانە دەبێت بە موجەب.

گەردیلە کانزاییەکان و ون کردنی ئەلیکترۆنەکان

گەردیلەکانی زۆربەی کانزاکان ژمارەیەکی کەم لە ئەلیکترۆنەکانی هاوهێزییان هەیە، گەردیلەی کانزاکان ئارەزووی ونکردنی ئەم ئەلیکترۆنانەی هاوهێزییان دەکەن بۆ ئەوەی ببنە ئایۆنە موجەبەکان.

ئایۆنی سۆدیۆم: لە گۆڕانە کیمییایەکاندا دەگونجێ بۆ گەردیلەی سۆدیۆم تاکە ئەلیکترۆنەکەی لە سێیەم ئاستی وزەدا ون بکات بۆ ئەوەی بگوێزرێتەوە بۆ گەردیلەیەکی تر، لەو کاتەدا دووەم ئاستی وزە بە ئەلیکترۆن پڕ دەبێت کە دوورترین ئاستی وزەی دەرەکییە، ئایۆنە پەیدابووەکەی سۆدیۆم ٨ ئەلیکترۆنی هاوهێزی دەبێت. چۆن ئایۆنی ئەلەمنیۆم پێکدێت: لە گۆڕانە کیمییایەکاندا دەگونجێ بۆ گەردیلەی ئەلەمنیۆم سێ ئەلیکترۆنەکەی لە ئاستی سێیەمی وزەدا ون بکات بۆ ئەوەی بگوێزرێتەوە بۆ گەردیلەیەکی تر. لەو کاتەدا دووەم ئاستی وزەی پڕ لە ئەلیکترۆن دەبێت بە دوورترین ئاستی وزەی دەرەکی، ئایۆنە پەیدابووەکەی ئەلەمنیۆم ٨ ئەلیکترۆنی هاوهێزی دەبێت.

وزەی پێویست بۆ وون کردنی ئەلیکترۆنەکان

بۆ کێشکردنی ئەلیکترۆن و دوورخستنەوەیان لە گەردیلەکانیان وزە پێویستە تەنها بڕێکی کەم لە وزە پێویستە بۆ ونکردنی ئەلیکترۆنەکان لە گەردیلە کانزاییەکاندا وە وزەی پێویست بۆ ون کردنی ئەلیکترۆنەکان لە گەردیلەکانی توخمەکانی کۆمەڵەی ١ و ٢ زۆر کەمە بە جۆرێک کە ئەم توخمانە زۆر بە ئاسانی کارلێک دەکەن، وە وزەی پێویست بۆ ون کردنی ئەلیکترۆنەکان لە کانزاکاندا لە پێکهاتنی ئایۆنە سالبەکان پەیدا دەبێت.

پێکهاتنی ئایۆنە سالبەکان

هەندێ لە گەردیلەکان ئەلیکترۆنەکان لە گەردیلەکانی تر وەردەگرن لە کاتی ڕوودانی گۆڕانە کیمییاییەکان بۆ ئایۆنە پێکهاتووەکان ژمارەی ئەلیکترۆن زۆرتر دەبێت لە ژمارەی پڕۆتۆنەکان لەبەرئەوە بارگەی ئایۆنەکە دەبێتە سالب.

وەرگرتنی ئەلیکترۆن لەلایەن گەردیلەی ناکانزاکانەوە

دوورترین ئاستی وزەی دەرەکی گەردیلەی ناکانزاکان نیمچە پڕن، بۆ پڕکردنی تەنها ژمارەیەکی کەم لە ئەلیکترۆنی پێویستە بۆیە گەردیلەی ناکانزاکان ئارەزووی وەرگرتنی ئەلیکترۆنەکان دەکەن لە گەردیلەکانی تر. چۆن ئایۆنی ئۆکسید پێکدێت: لە گۆڕانە کیمییایەکاندا گەردیلەی ئۆکسجین دوو ئەلیکترۆن لە گەردیلەیەکی تر لە ئاستی دووەمی وزەدا وەردەگرێت. ئایۆنی ئۆکسید کە ٩ ئەلیکترۆنی هاوهێزیان هەیە پێک دێت. بەمەش دوورترین ئاستی وزەی دەرەکی پڕ دەبێت. نموونەیەکی دیکە پێکهاتنی ئایۆنئ کلۆریدە، لە گۆڕانە کیمییاییەکاندا گەردیلەی کلۆر لە گەردیلەیەکی تر ئەلیکترۆنێک وەردەگرێ لە ئاستی سێیەمی وزەدا، ئایۆنی کلۆرید پێکدێت کە ٨ ئەلیکترۆنی هاوهێزی هەیە، بەمەش دوورترین ئاستی وزەی دەرەکی پڕ دەبێت.

وزەی وەرگرتنی ئەلیکترۆنەکان

گەردیلەکانی زۆربەی کانزاکان وزە دەردەپەڕێنن کاتێک ئەلیکترۆن وەردەگرن. هەرچەندە گەردیلەکان ئەلیکترۆنەکان بە ئاسانی وەربگرن ئەوەندە زۆرتر وزە دەردەپەڕێنن گەردیلەکانی توخمەکانی کۆمەڵەی ١٧ زۆرترین وزە دەردەپەڕێنن کاتێک ئەلیکترۆنەکان وەردەگرن، ئەم توخمانە با ئاسانی کارلێک دەکەن، بەندی ئایۆنی لە نێوان کانزا و ناکانزا پێک دێت ئەگەر ئەو وزەیەی لە ناکانزاکەوە دەردەپەڕێت گەورەتر بێت لەو وزەیەی کە پێویستە بۆ ونکردنی ئەلیکترۆن لە کانزاکان.

ئاوێتە ئایۆنییەکان

کاتێک بەندە ئایۆنییەکان پێک دێن ژمارەی ئەو ئەلیکترۆنانەی گەردیلەی کانزاکان ونی دەکەن یەکسانە بە ژمارەی ئەو ئەلیکترۆنانەی گەردیلەی ناکانزاکان وەری دەگرن. ئەو ئایۆنانەی پێکەوە دەبەسترێن بارگاوین. بەڵآم ئاوێتە پەیدابووەکە بێ بارگەیە لەبەر ئەوەی بارگەی ئایۆنەکان هاوبارگە دەبن، کاتێک ئایۆنەکان پێکەوە دەبەسترێن بە شێوەیەکی سێ دووری دووبارەوە بوو پێکدێنن پێی دەوترێ تۆڕی بلورێن، کێشکردنی بەهێزی نێوان ئایۆنەکانی تۆڕی بلوری هەندێک ڕەوشت بە ئاوێتە ئایۆنییەکان دەبەخشێت، وەک توانای ورد و خاش بوون، بەرزی پلەی شلبوونەوە و بەرزی پلەی کوڵان.


سەرچاوەکان



1821 بینین