هەست کردن بە ئازار

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-05-00:33:00 - کۆدی بابەت: 4159
هەست کردن بە ئازار

ناوه‌ڕۆك

هەست کردن بە ئازار چییە؟

زانایان گەشتن بە دۆزینەوەی سێ ناوەند لەناو دەماخ و دڕکە مۆخدا کە پەیوەستن بە ئازاری قووڵ و ڕووکەش، ئازاری کورت و درێژخایەن، ناوەندەکانیش ئەمانەن:

١-ناوەندی جۆگەی دەردراوی خاکی دەکەوێتە ناو دەماخی ناوەڕاست (Periaqueductal Gray).

٢-ناوەندی ناوەڕاستی سکۆڵەی دەنوکی (Rostral ventromedial) دەکەوێتە ناو لاکێشە دەماخ.

٣-ناوەندێکی تر دەکەوێتە چینی دەرەوەی قۆچە پشتی دڕکەپەتک (Dorsal Horn).

توانستی کۆسپەی ئازار(Pain Threshold)، دەرکەوتن لە ئافرەتان نزمترە لە پیاوان، بەمانای ئەوەی کەوا ئافرەتان زیاتر هەست بە ئازار و هەستی بەرکەوتن دەکەن، ئەو سیفەتەش هەر لە تەمەنی کۆرپەوە لەگەڵ ڕەگەزی مێینەدا هاتووە، هەربۆیە مێینە لە تەمەنی منداڵی و پێگەشتوویی کاردانەوەی بۆ خواردنی پێست و دەست لێدان زیاترە، وەک لە کاتی خۆشۆردن، یان بەرکەوتنی تەوژمێکی کارەبایی نزم، بە شێوەیەکی گشتی نێرینە زیاتر بەرگەی ئێش و ئازار دەگرێت وەک لە مێینە، یەکێک لە خاڵە پۆزەتیڤەکانی ئەو جیاوازیەش ئەوەیە کەوا ئافرەتان زووتر بەدەنگ ئازارەکانیانەوە دەچن و سەردانی پزیشک دەکەن و زووتر نەخۆشیەکەیان چارەسەر دەکرێت، لەلایەکی ترەوە ئافرەت بەرگەی ئازاری درێژخایەنی زیاترە لە پیاوان بەهۆی بوونی ئەزموونێکی زۆری لە ئازارەکانی منداڵبوون و بێ نوێژی و سک پڕی.

زانایانی دەروون ناسی دەڵێن: جێی گومان نیە کەوا مێینە توانای بەرگەگرتنی ئازاری درێژخایەتەکانی زۆر زیاترە لە نێرینە هەروەک دەبینین لە سیفەتی ماشوزی، ئەو بەرگەگرتنەی مێینە تەنها لە کاتی منداڵبوون و سک پڕی نییە، بەڵکو لە زۆر بۆنەی ترەوە دەبینین وەک لە کاتەکانی شەڕوشۆڕ، لەوانەیە ئەو توانای ئافرەت بۆ ئەو بەرگە گرتنە پەیوەست بێت بە لایەنی بایۆلۆژی خودی ئافرەت، یان لەوانەیە شتێکی مەعنەوی بێت، جا هەریەک بێت لەو دوو هۆیە ئەو بەرگەگرتنەی ئافرەت بووەتە شتێکی دامەزراو و ڕاستەقینە و ڕاستی، هەر بۆیە ژمارەیەکی زۆر لە ئافرەتان خۆیان بەخت دەکەن لە پێناو هەندێک خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی وەکو خزمەتکردنی برینداران لە کاتی شەڕدا، واتە خزمەتی ئافرەت تەنها پەیوەست نییە بە منداڵی خۆی و خێزانەکەیەوە، بەڵکو لەو بەربەست و ناوبڕەیە دەچێتە دەرەوە بۆ بازنەیەکی گەورەترە کە خزمەتی کۆمەڵگەیە، هەر لەبەر ئەمەشە هەندێک لە زانایان دەڵێن ئەو پێکهاتە دەروونیەی ئافرەت و ئەو تایبەتمەندیە وادەکات بڵێین ئافرەت زۆر گونجاوە بۆ دایکایەتی و گونجاوترە بۆ پەروەردە و چاودێری و خزمەتکردن بۆ هێنانەدی خۆشی و کامەرانی بۆ خەڵکی تر، هەرچەندە گەر پەیوەندی خوێنیش نەبێت لە نێوانیان، بەبێ گوێدان بە ماندووبوون، لەسەر حیسابی ئارامی و ئیسراحەتی خۆی.

لەیادچوونەوەی ئازار

کاتێک ئافرەت تووشی ئێش و ئازارێک دەبێت وا بە ئاسانی لە یادی ناچێت، هەرکاتێکیش ئەو ئازارەی بیر بکەویتەوە دووبارە ئازاری پێدەگاتەوە، هۆکاری تەنها بۆ ڕزگاربوون لەو کێشەیە ئەوەیە کە ماوەی بدرێتێ زۆر بە وردی و بە درێژی و بە قوڵی باسی ئەو ڕووداوە بکات کە ئازاری پێ گەیاندووە، بە تایبەتی لای یەکێکی خۆشەویست و دڵسۆزی بۆی، ئەگەر ئەم کارە نەکات ئەوە ئەو یادە هەر بە هەڵواسراوی لەناو ناخی دەروونی دەمێنێتەوە و پاڵەپەستۆ دەخاتە سەردڵ و سنگی و لەوانەیە تووشی خەم و پەژارەی درێژخایەنی بکات، بەڵام گەر بواری درا ئەم ڕووداوە باس بکات ئەوا ئەو پاڵەپەستۆ دەروونیەی نامێنێت و بە تاڵ دەبێتەوە، بەڵام کاتێک نێرینە توشی ئەم جۆرە ڕووداو و ئازارە دەروونیانە دەبێت، زۆر بە قوڵی و ووردی بیر لە هەموو لایەنەکانی ئەم ڕووداوە دەکاتەوە و بە خێرایی، تاوەکو چارەسەری گونجاوی بۆ دابنێت، لە هەمان کاتیش پێویستی بەوە نیە باسی بکات لەکاتی دانانی بەرنامەکەی.

پێویستە ئەوەش بزانین کەوا زۆر قسەکردن و گێڕانەوەی ڕووداوە ئازار بەخشەکان ڕەوشتێکی زۆر پەسەند نیە بۆ ئادەمیزاد بەتایبەت ئەوانەی گەشتوونەتە ئاستی بەرزی پۆستی بەڕێوبەرایەتی چونکە زۆر نهێنیەکان تیایدا ئاشکرا دەبن، هەر ئەوەیە بۆتە یەکێک لەو هۆکارانەی کە وای لە هەندێک لە زانایان کردووە بڵێن ڕەگەزی مێینە بۆ پۆستە بەرزەکانی بەڕێوەبردنی ووڵات ناشێن.
لە کۆتایی ئەو بڕگەیە دەڵێین لەبەر ئەوەی ڕێژەی چەوری لەشی ئافرەت لە چەوریی پیاوان زیاترە بۆیە زۆربەیان بەرگەی سەرما زیاتر دەگرن، هەرچەندە پێستیان تەنکترە.


سەرچاوەکان



610 بینین