توانای بیستن و بینین لە مرۆڤدا

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-04-04:33:00 - کۆدی بابەت: 4139
توانای بیستن و بینین لە مرۆڤدا

ناوه‌ڕۆك

توانای بیستن و بینین 

هەردوو هەستی بیستن و بینین دوو هۆکاری زۆر گرنگن بۆ ئەوەی ئادەمیزاد بتوانێت بەهۆیانەوە پەیوەندی بکات بە دەورووبەر و جیهانی دەرەوە بە گشتی، بەهۆی ئەوانەوە شتە هەست پێکراوەکان وەردەگرێت و جیایان دەکاتەوە و ئاشناییان لەگەڵدا پەیدا دەکات.
لە باری ئاساییدا گوێچکەی مرۆڤ توانای بیستنی (Hearing Threshold) لە نێوان لەرەلەری ٢٥٠ تاوەکو ٨ هێرتزدایە، توانای بینینی شەپۆلی ڕووناکی نێوان ٤٠٠-٧٠٠ نانۆ مەتری هەیە، لە لێکۆڵینەوەیەک کە لە زانکۆی سەڵاحەدین کراوە لە ساڵی ٢٠٠٤ دا، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کەوا توانای بیستن لە ئافرەتان زیاترە وەک لە پیاوان، تەنها لە چەند لەرەلەرێک نەبێت ٢٥٠، ٥٠٠، ٨٠٠٠ هێرتز.
لە چەند لێکۆڵێنەوەیەکی تر کە لە ئەمریکا کراوە لە نێوان ساڵانی ١٩٦٣-٢٠٠٠ دەرکەوتووە کەوا وەڵامدانەوەی ئافرەت بۆ بزوێنەرە دەنگیەکان پێشکەوتوو ترە و خێراترە لە پیاوان لە چەند لەرەلەری جیادا، لە هەموو تەمەنەکاندا مێینە وەڵامی بزوێنەرە دەنگیەکان، جیاکردنەوەی دەنگەکان، پۆلینکردنیان، دیاریکردنی شوێنەکانیان پێشکەوتووتر و خێراتر دەداتەوە، لەگەڵ ئەو خێرا وەڵامدانەوەی بزوێنەرە دەنگیەکان ئافرەت دەتوانێت بەردەوام قسە بکات و بەدوای قسەکانی بڕوات و لەهەمان کاتیشدا دەتوانێت تیشکی چڕ بخاتە سەر وێنە و شێوە و سەیرکردنی بەرامبەری، بەڵام نێرینە زیاتر وەڵامی بزوێنەرە بینینەکان دەداتەوە و زیاتر بە بزوێنەرە بینینەکان پەیوەست دەبن وەک بینینی فیلمە تەلەفیزیۆنیەکان، هەر بۆیە پێشکەوتوون لە جیاکردنەوەی شێوە و ئاکارەکان، لەو بارەیەوە دکتۆر عبد اللطیف یاسین دەڵێت پیاوان تێڕوانینی جوانیان کەمە، چاو دەپۆشن لەو کەلوپەلانەی کە بڵاوبوونەتەوە لە دەورووبەریان، بەڵام ئافرەتان بە پێچەوانەوە زۆر چڕی دەخەنە سەر هەموو ئەو شتانەی لە دەورووبەریان دانراوە و لە بچووک و گەورەی، واتە تەماشاکردنی ئافرەت بۆ دەورووبەر زۆر واقعی ترە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کەوا ئافرەت هەست بە ڕۆڵی سەرەکی خۆی دەکات کە خۆی دەنوێنێت لە بەرپرسیارێتی ناوماڵ و خێزان و هێمنی و ئارامی و ڕێک و پێکی کەلوپەلەکانی.


سەرچاوەکان



1134 بینین