نەخۆشیە درێژ خایەنەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-04-00:55:00 - کۆدی بابەت: 4128
نەخۆشیە درێژ خایەنەکان

ناوه‌ڕۆك

نەخۆشیە درێژ خایەنەکان چین؟

جیاوازی زۆر بەدی دەکرێت لە ڕێژەی هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشی درێژخایەن لە هەردوو ڕەگەز، دووبارە دەبینین کەوا ڕێژەی ئەو نەخۆشیانە جیاوازە لە ووڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر، هەروەها جیاوازە لە نێوان ووڵاتە پێشکەوتووەکان بە بەراورد لەگەڵ ووڵاتانی جیهانی سێیەم و ووڵاتانی دواکەوتوو، یان ووڵاتانی هەژار، بۆ نموونە زۆر نەخۆشی هەیە لە ووڵاتانی پێشکەوتوو زیاترە وەک نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە و پڕۆستات و شێرپەنجەی مەمک و قەڵەوی و خەمۆکی، بە پێچەوانەوە هەندێک نەخۆشی تر ڕێژەی بەرزە لە وڵاتانی تر، هەروەها جیاوازی هەیە لە ڕێژەی ئەو نەخۆشیانەی لە ڕووی تەمەنەوە ، زۆربەیان لە تەمەنی سەرەوەی ٦٥ ساڵ زیاترە لە تەمەنەکانی خواروتر، هەرچۆنێک بێت ڕێژەی ئەو نەخۆشیانە و هۆکارەکانی توشبوونیان لە نێوان نێرینە و مێینە جیاوازە.

هەرچەندە ڕێژەی هەندێک لە نەخۆشیەکان لە نێرینە زیاترە لە مێینە، بەڵام لە هەردوو ووڵاتانی پێشکەوتوو، هەروەها ووڵاتانی جیهانی سێیەم ڕێژەی پەککەوتن و کەمی توانای کارکردن لە مێینە زیاترە لە نێرینە(٪١٩ بەرامبەر٪١١)، چونکە تەمەنیان درێژترە و پشێوی هۆرمۆنی و داخورانی ئێسکەکانی و ڕووداوی کەوتنیان زۆرترە، ڕێژەی تەمەنی ئافرەتان لە جیهان بە گشتی لە مێینە ٢-٣ ساڵی زیاترە لە نێرینە، لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ٥-٩ ساڵی زیاترە، هەر بۆیە ژمارە و ڕێژەی مێینە لە نێرینە زیاترە لە گشت وڵاتانی جیهان.


سەرچاوەکان



1121 بینین