وشکاوەکییەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-03-20:34:00 - کۆدی بابەت: 4119
وشکاوەکییەکان

ناوه‌ڕۆك

ژینگەی وشکاوەکییەکان 

وشکاوەکییەکان ئەو گیانەوەرانەن کە لە ئاودا دەتوانن بژین ئەمانەش دوو سی و قاچیان هەیە. سی ئەندامێکی شێوە تورەگەییە ئۆکسجین لە هەواوە وەردەگرێ و دەیگەیەنێت بە خوێن، وشکاوەکییەکان بۆق و سلمەندەر دەگرێنەوە. وشکاوەکییەکان دەتوانن لەسەر وشکانی بمێننەوە بۆ ماوەی جیاواز، بەڵام هەر دەبێ بگەڕێنەوە بۆ ناو ئاو بۆ خۆ دوور گرتن لە وشکبوونەوە، و بۆ نەهێشتنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەشیان، یان بۆ نەهێشتنی گەرمبوونی زیاتر وە هەروەها دەگەڕێنەوە بۆ ناو بۆ مەبەستی زۆربوون و هێلکەدانان.

تایبەتمەندی وشکاوەکییەکان

زۆربەی وشکاوەکییەکان بەشێکی ژیانیان لە ئاودا بەسەردەبەن وە بەشەکەی دیکە لەسەر وشکانی، هێلکەی وشکاوەکییەکان توێکڵ یان پەردەی نییە ڕێگربێ لەونکردنی ئاو لەبەر ئەم هۆیە دەبێ کۆرپەلە لە ژینگەیەکی ئاوی پەرە بە گەشەی بدات. زۆربەی وشکاوەکییەکان پاش هەڵهاتنی هێلەکەکان تاکەکان لە ئاودا دەژین، دواتر پەرەدەسێنن بۆ تاکی هەراش کە توانای ژیانیان هەبێ لەسەر وشکانی. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وشکاوەکییە هەراشەکانیش تەنها بە کەمی لەگەڵ ژیانی وشکانی خۆیان دەگونجێنن، وشکاوەکییەکان لە خوێن ساردەکانن، واتە پلەی گەرمی لەشیان پشت بە پلەی گەرمی ژینگە دەبەستێ، ئاو یارمەتی لەشی وشکاوەکییەکان دەدات لە هێشتنەوەی پلەی گەرمی لەشیان بە جێگیری هەروەها ئاو یارمەتی بۆق دەدات کە بە دوور بێ لە وونکردنی شێی زیاتر لە پێویست لە ڕێی پێستەوە.

پێستی تەنک 

پێستی وشکاوەکییەکان تەنک و نەرم و شێدارە، ئەوەندە تەنکە بە شێوەیەک بوار بە وشکاوەکییەکە دەدات لە ڕێی پێستەوە ئاو بمژێ لە بری ئاو خواردنەوە، بەڵام وشکاوەکییەکان لەوانەشە کە ئاو وون بکەن لە ڕێی پێستی تەنکەوە تەنانەت بە ئاسانی دووچآری وشکبوونەوە ببنەوە، پێستی تەنک یەکێکە لە هۆیەکانی ژیانی وشکاوەکییەکان لە ئاودا، یان لە ژینگە شێدارەکاندا. وشکاوەکییەکان توانای هەناسەدانیان هەیە بە کردنە ناوەوەی هەوا بۆ ناو سییەکان، بەڵام زۆربەیان ئۆکسجین بەدەست دێنن لە ڕێی پێستەکەشیانەوە کە پڕە لە لوولەی خوێن، لە ڕاستیدا چەند وشکاوەکییەک هەن وەک سەلەمەندەری چوارپەنجە، دوو سییەکەی نییە، هەر بۆیەش ئەو ئۆکسجینەی پێویستی پێی دەبێت لە ڕێی پێستەوە بەدەست دێنێ. زۆر لە وشکاوەکییەکان ڕەنگی زۆر جوانیان هەیە، زۆرجار ئەم ڕەنگانە نێچیرەکان ئاگادار دەکەنەوە کە پێستیان ژەهرە ڕژێنی تێدایە، ئەم ژەهرانە بە سادەیی لەوانەیە بێزارکەربن، یان کوژەربن، پێستی بۆقی ژەهرەتیر، یەکێکە لە زۆرترین جۆرەکانی ژەهری کوشندە.

سوڕی ژیانی بۆق

زۆربەی وشکاوەکییەکان لە ماوەی پەرەسەندن و گەشەکردن و پێگەیشتنیاندا تەنها لە ڕووی قەبارەوە گەورە نابن، بەڵکو شێوەشیان دەگۆڕێ، پاش ئەوەی هێلکە دەتروکێ بۆقەکە دەبێ بە سەرەمێکوتە، بۆقێکی پێنەگەیشتووە پێویستی بەوە هەیە کە لە ئاودا بژی، و ئۆکسجین لە ڕێی ڕیشووەکانەوە وەردەگرێ و دواتر بە هۆی کلکە درێژەکەیەوە مەلە دەکات. سەرەمێكوتە ڕیشووەکانی ون دەکات، و پێکهاتووی وەک سییەکان و پەلەکان دەردەکەون، کە بواری ژیانی سەر وشکانی پێدەبەخشن ئەم گۆڕانە لە شێوەکانی پێنەگەیشتووەوە بۆ شێوەیەکی پێگەیشتوو دەیگۆڕێت پێیدەڵێن شێوە گۆڕان، زۆربەی وشکاوەکییە هەڕاشەکان توانای ژیانیان هەیە لەسەر وشکانی بەڵام هەردەم پێویستیان بە مانەوەی پێستیان هەیە بە شێداری. وە هەندێ وشکاوەکی پەرە بە گەشەیان دەدەن بە ڕێگەی دیکە، هەندێ لە وشکاوەکی بە شێوە گۆڕانی تەواودا ناڕۆن، بەڵکو دەتروکێن وەک لەبەرگیراوەیەکی زۆر بچووک لە وشکاوەکیە پێگەیشتووەکان بەڵام ڕیشوویان هەیە، وە هەندێکیان پەرە دەستێنن لەسەر وشکانی لە جێگە شێدارەکاندا، بۆ نموونە هەندێ بۆق هێلکە لەسەر زەوی شێدار دادەنێن، لە کاتێکدا کۆرپەکە دەست بە جووڵە دەکات بۆقێکی نێرەی پێگەیشتوو بە دەمی  دەیبات لەناو گیرفانە دەنگییەکانی، وە لە کاتێکدا کۆرپەلە ماوەی گەشەکردنی تەواو دەبێ، ئەوا نێرە پێگەیشتووەکە دەمی دەکاتەوە بۆقی زۆر بچووک بازدەدەن بۆ دەرەوە.

جۆراکانی وشکاوەکی

نزیکەی ٥٤٠٠ جۆر لە وشکاوەکییەکان هەن، ئەم جۆرانە دەگەڕێنەوە بۆ سێ کۆمەڵە لە وشکاوەکییە بێ قاچەکان، سەلەمەندەرەکان، بۆقەکان.

١. وشکاوەکییە بێ قاچەکان

ئەم وشکاوەکییانە لە کرمی زەوی یان مارەکان دەچن، بەڵام پێستی شێداری تەنکی وشکاوەکییەکانیان هەیە، بێ قاچەکان لە وشکاوەکییەکانی تر بەوە جیادەکرێنەوە کە قاچیان نییە.

٢. سەلەمەندەر 

سەلەمەندەری پێگەیشتوو لە ژێر بەردەکان ناوچە شێدارەکان و دارەکان دەژی، سەلەمەندەر کلکێکی درێژ و چوار پێی بەهێزی هەیە.

٣. بۆقەکان

نزیکەی ٩٠٪ وشکاوەکییەکان بۆقن. بۆقەکان پێستێکی شێداری نەرمیان هەیە، بۆقەکان لە هەموو ناوچەکانی جیهاندا دەژین جگە لە شوێنە زۆر ساردەکان، لە بیابان و دارستانە باراناوییە کەمەرەیەکاندا دەژین، وە تا ڕادەیەکی زۆر خۆیان گونجاندووە بۆ ژیانی سەر وشکانی، وە پێگەیشتووەکانیان قاچی ماسوولکەیی بەهێزیان هەیە بۆ بازدان، گوێی باشیان هەیە بۆ بیستن، وە دەنگە ژێیەکانیان هەیە بۆ بانگکردن، و زمانێکی لکێنەری درێژیان هەیە، ئەو زمانە بە پێشەوەی دەمەوە بەستراوە و بە ئاسانی دەتوانێ هەڵیگێڕێتەوە بۆ دەرەوە بۆ گرتنی مێرووەکان. هەندێ لە بۆقەکان کاتێکی کەمتر لە ئاودا دەبەنە سەر وەک لەوەی بۆقەکانی دیکە دەیبەنە سەر.


سەرچاوەکان



1372 بینین