گیانەوەر

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-03-13:08:00 - کۆدی بابەت: 4100
گیانەوەر

ناوه‌ڕۆك

جۆرەکانی گیانەوەر

هەمە جۆرییەکی زۆر لە گیانەوەراندا هەیە لە ڕووی شێوە و قەبارەوە. هەندێکیان چوارپێ و موویان هەیە، بەڵام زۆربەیان وانین. هەندێکیان لەوە زۆر بچووکترن کە بەبێ بە وردبین ببینرێن. بەرامبەر بەمە گیانەوەری وا هەیە لە پاسی قوتابخانە گەورەترە. گیانەوەران هەمووی دەگەڕێنەوە بۆ شانشینی گیانەوەری. چەند جۆر لە گیانەوەران هەن وەک ماسی و مارجان و ئەستێرەی داریای پەڕدار بەس لە دەریاکاندا، کەنغەر و میموونەکانیش نموونەی گیانەوەرن. زاناکان زیاتر لە ملیۆن جۆر گیانەوەریان ناوناوە. بەڵام زۆر هەنە تا ئێستا ناو نەنراون. هەندێ لە زاناکان مەزەندەی ئەوە دەکەن کە زیاتر لە ٣ ملیۆن جۆر لە گیانەوەران لەسەر زەوی دەژین.

بڕبڕەدارەکان

زۆربەی گیانەوەران لە هیچ شتێک لە مرۆڤ ناچن، بەڵام هاوبەشیمان هەیە لە زۆر تایبەتی لەگەڵ کۆمەڵێک گیانەوەراندا. کە بە بڕبڕەدارەکان ناودەبرێن، گیانەوەری بڕبڕەدار، بڕبڕەی پشتی هەیە، بڕبڕەدارەکان ماسی و وشکاوەکی و خشۆک و باڵندە و شیردەر دەگرنەوە، لەوانەیە، شیردەرەکان بگەنە ٥ هەزار جۆر.

بێ بڕبڕەکان

بێگومان بڕبڕەدارەکان کەمینەن لە نێوان زیندەوەراندا، کەمتر لە ٥٪ت جۆری گیاندەوەرە زانراوەکان بڕبڕەدارن. وە زۆربەی زۆری جۆرە گیانەوەرەکان مێروو و لولپێچەکان و لالە دەریاییەکان و کرمەکان و بێ بڕبڕەکانی دیکەن. ئەمانە گیانەوەی بێ بڕبڕەی پشتن. لە ڕاستیدا قالۆنچەکان زیاتر لە ٣٠٪ هەموو جۆرەکانی گیاندەوەران دەگرنەوە.

تایبەتییەکانی گیانەوەران

ئیسفەنجییەکان و کرمەکان و پەنگوین و شیرەکان هەموویان گیانەوەرن، بەڵام پێش ٢٠٠ ساڵ زۆرێک وایان دادەنا کە ئیسفەنجییەکان ڕووەکن، وە هیچ لەیەکچوونێک لە نێوان کرمەکانەوە دیار نییە لەگەڵ شێرەکان و پەنگوینەکان. ئیتر بۆچی دەڵێن کە هەموو ئەو زیندەوەرانە گیانەوەرن. چی ئەوە دیاریدەکات کە زیندەوەر ڕووەکە یان گیانەوەرە. یان شتێکی دیکەیە. تەنها وەڵامێک نییە بەڵام هەموو گیانەوەران بەشدارن لە تایبەتی کە جیایاندەکاتەوە لە زیندەوەرەکانی دیکە.

پێکهاتەی فرەخانەکان

هەموو گیانەوەران فرەخانەن، واتا لە خانەی زۆر پێکدێن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ. لە لەشتدا تریلیۆنەها خانە هەیە، خانەی گیانەوەر ناوک ڕاستەقینەن، ئەمە ئەوە دەگەیەنێ کە ناوکیان هەیە. بە پێچەوانەی ڕووەکەخانەکان، گیانەوەرە خانەکان دیواری خانەیان نییە. خانەی گیانەوەری تەنها بە پەردەی خانە دەورە دراوە.

زۆربوون و پەرەسەندن

تا ڕادەیەک هەموو زیندەوەران توخمانە زۆردەبن، ئەم گیانەوەرانە توخمەخانەکان بەرهەم دێنن. کە هێڵکە خانەکانە یان نێرە خانەکانە. وە لە کاتێکدا هێلکە خانەیەک و نێرە خانەیەک یەک دەگرن لە کاتی پیتێندا یەکەم خانەی زیندەوەرێکی نوێ پێکدێت، ئەم خانەیە دابەش دەبێ بۆ خانەی زۆر بۆ پێکهێنانی کۆرپەلە Embryo. کۆرپەلەش زیندەوەرێکە لە قۆناغەکانی سەرەتایی پەرەسەندنایە، زۆر لە قۆناغەکانی پەرەسەندن دوابەدوای قۆناغی کۆرپەلە دێن لە ماوەی گەشەی زیندەوەردا. کەم جۆر لە گیانەوەرەکان ناتوخمانە زۆر دەبن بۆ نموونە هایدرا بە گۆپکەکردن زۆر دەبێت، لە گۆپکە کردندا بەشێک لە زیندەوەرەکە لێی جیادەبێتەوە، و پەرە دەسێنی بۆ زیندەوەرێکی نوێ. لە لەشی گیانەوەراندا بەشی جیاکەرەوە هەن فرمانی جۆراوجۆر بەجێدەهێنن. لە کاتێکدا هێلکەی پیتراو دابەش دەبێ بۆ چەند خانەیەک، بە پێکهێنانی کۆرپەلەیەک، خانەکان بە کرداری جیاوازبووندا دەڕۆن و لە ماوەی کرداری جیاوازبووندا خانەکان پەرەدەستێنن بۆ جۆری جیاواز لە خانە. هەندێ لە خانەکان دەبن بە پێستەخانە وە هەندێکی دیکە دەبن بە ماسولکەخانە یان دەمارە خانە یان ئێسکەخانە بەم جۆرە خانانە شانەکان پێکدەهێنن، ئەمانیش کۆمەڵەخانەی هاوشێوە پێکدێنن. ماسولکە خانەکان بۆ نموونە شانەیەکی ماسولکە پێکدێنن دەمارە خانەکان شانەیەکی دەماری پێکدەهێنن. زۆربەی گیانەوەران ئەندامییان هەیە. ئەندام کۆمەڵە شانەیەکە کە فرمانێکی دیاریکراو لە لەشدا ئەنجام دەدەت، دڵ و سییەکان و گورچیلەکان هەموویان ئەندامن، هەموو ئەندامێک لە لەشی گیانەوەر کارێکی جیاکراوەی هەیە.

گواستنەوە

زۆربەی گیانەوەرەکان توانای گواستنەوەیان هەیە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە لەوانەیە بفڕێ یان بڕوات یان مەلە بکات یان بازبدات. هەموو گیانەوەران تا ڕآدەیەک گواستنەوە بەکاردێنن بۆ گەڕان بە دوای خۆراکدا یان شوێنی حەوانەوە یان جووتبوون لە قۆناغێکی دیاریکراو لە ژیانیاندا، بەڵام هەندێ لە گیانەوەران توانای گواستنەوەیان نییە لە شوێنەکەیانەوە لە هەندێ لە قۆناغەکانی ژیانیاندا بۆ نموونە گوڵاڵەی دەریایی بچووک، لە دەریادا مەلە دەکات بۆ دۆزینەوەی خۆراکەکەی، بەڵام گوڵاڵەی دەریایی پێگەیشتوو لەسەر تاوێرەکان یان بنکی دەریا ڕاگیر دەبێ و چاوەڕێی گەیشتنی خۆراک دەکات.

بەکارهێنان

گیانەوەران ناتوانن خۆراک بۆ خۆیان دروست بکەن، هەموو گیانەوەران لەسەر خواردنی زیندەوەری دیکە دەژین یان لەسەر چەند بەشێک یان بەرهەمی زیندەوەری دیکە دەژین. گیانەوەران بە واتایەکی دیکە بەکارهێنەرن. بەکارهێنەر زیندەوەرێکە زیندەوەرانی دیکە دەخوات، ئەم جیاکەرەوەیە بە تایبەتی گیانەوەران لە ڕووەکەکان جیادەکاتەوە. هەندێکی کەم نەبێ زۆربەی ڕووەکەکان زیندەوەری دیکە ناخۆن، چونکە ڕووەکەکان خۆراک بۆ خۆیان دروست دەکەن. گیانەوەران زۆر کۆمەڵەی جۆراوجۆر خۆراک دەخۆن، وەک گیانەوەرانی پاندا ڕووەکی خەیزەران دەخوات، و جاڵجاڵۆکەکان گیانەوەرانی دیکە دەخۆن، مێشوولە خوێن دەمژێت و پەپولەکان شیلەی گوڵەکان دەمژن. هەموو گیانەوەران پێویستیان بە خۆراک هەیە بۆ ئەوەی بژین.



3792 بینین