سەردانی گۆڕی پێغەمبەر ﷺ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-02-20:15:00 - کۆدی بابەت: 4078
سەردانی گۆڕی پێغەمبەر ﷺ

ناوه‌ڕۆك

گۆڕی پێغەمبەر ﷺ

سوننەتە بۆ هەموو کەسێک -حاجی بێ، یان نا- زیارەتی گۆڕی پێغەمبەر ﷺ بکا، بەم شێوەیە: یەکەم جار دوو ڕەکعەت (تحیة امسجد) بکا لە مزگەوتەکەی سەردەمی پێغەمبەردا ﷺ، ئینجا بڕواتە لای گۆڕی پێغەمبەر ﷺ پشت لە قیبلە بکات و ڕوو بکاتە سەری پێغەمبەر ﷺ و سەلام بکات و بڵێ: (السلام علیك یا رسول الله).
(عن أبی هریرة -رضي الله‌ عنه-: وال النبی: ما من أحد یسلم علی إلا رد الله علی روحی حتی أرد علیه السلام) رواه أبوداود والبیهقی، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: هەر کەسێک سەلامم لێ بکات، خوای گەورە گوفتارم ئەداتەوە تا وەڵامی سەلامەکەی ئەدەمەوە.

ئینجا نەختێک بەرەو ڕاستە ئەڕواو سەلام لە ئیمامی (أبوبکر) ئەکا، چونکە هەردووکیان بەم شێوەیە لەو ژوورەدا نێژراون کە پێغەمبەری ﷺ نێژراوە.
ئینجا دێتە شوێنەکەی خۆی و ڕوو لە قیبلە ئەکا و دەست بە دوعا ئەکا، بەڵام ئاگاداربە: دەست لێدان و ماچکردنی تاق و دیوار دروست نییە.

پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: (من حج الله فلم یرفث ولم یفسق رجع کیوم ولدته أمه) رواه الشیخان، هەر کەسێک بۆ خوا حەج بکا و قسە و کاری بێ دینی نەکات، کە دەگەڕێتەوە، وەک ئەو ڕۆژەی لە دایکی بووە لە گوناهـ پاک ئەبێتەوە.


سەرچاوەکان



1410 بینین