ڕیبا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-02-19:55:00 - کۆدی بابەت: 4073
ڕیبا

ناوه‌ڕۆك

ڕیبا چییە؟

ڕیبا بریتییە لە زێڕ و زیو و پارە و پول، یان خواردەمەنی بە یەکتری بگۆڕدرێتەوە بە پێچەوانەی یاسای ئیسلام.

ڕیبا لە گوناهە گەورەکانە (عن عبدالله بن مسعود -رضي الله عنه-: قال النبی ﷺ الربا ثلاثة وسبعون بابا أیسرها مثل أن ینکح الرجل أمه) رواه ابن ماجە والحاکم، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: ڕیبا حەفتا و سێ بەشە، لە هەموویان کەم گوناهتر وەکو زینا کردنی پیاوە لەگەڵ دایکی خۆی.

ڕیبا حەرامە لە زێڕ و لە زیودا، هەروەها ڕیبا لە پارە و پولی ئەم سەردەمەشدا حەرامە، چونکە لە جێگەی زێڕ، یان زیو داندراوە.

لە چیدا حەرامە؟

هەروەها ڕیبا حەرامە لە هەموو جۆرێکی خواردەمەنی، یا بۆ ژیانی ئادەمیزاد بێ، وەکو دانەوێڵە و ئاو، یان بۆ دەرمان بێ وەکو خوێ و بیبەر و ڕەشکە و شمڵێ و چایە، یان هەر میوە بێ وەکو سێو و ڕێواس و کەنگر و، هەر شلەیەکی هەبێ وەکو دۆشاو و سرکە.

تاوانەكەی لە ئەستۆی كێیە؟

تاوانی ڕیبا ئەم کەسانە ئەگرێتەوە: (عن جابر -رضي الله عنه- قال: لعن رسول الله ﷺ آکل الربا ومؤکله وکاتبه وشاهدیه، وقال: هم سواء) رواه مسلم، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: لەعنەتی خوا لەو کەسەی ڕیبا وەرئەگرێ، لەو کەسەی ڕیبا ئەدا، لەو کەسەی ئەینووسێ و ژمارەکەی دیاری ئەکا، لەو کەسەی ئەبێتە شاهیدی ڕیبا، وە فەرمووی: گوناهی ئەوانە وەکو یەکتری وایە.
دروست نییە زێڕ بە زێڕ بفرۆشرێ، واتە: بگۆڕدرێتەوە، هەروەها دروست نییە زیو بە زیو بگۆڕدرێتەوە، هەروەها دروست نییە پارەی ووڵاتێک بە ارەی هەمان ووڵات بگۆڕدرێتەوە، مەگەر بە ئەندازەی یەکتری بن و کەم و زیادیان نەبێ، هەر چەندە یەکێکیشیان لەوی تریان باشتر بێ، وە ئەبێ دەستبەجێ بێ و پێش ئەوەی هەردوولا لێک جیاببنەوە زێڕەکە، یان زیوەکە، یان پارەکە، بدەنە دەست یەکتری (عن أبی هریرة -رضي الله عنه-: قال النبی ﷺ: الذهب بالذهب والفضة بالفضة وزنا بوزن مثلا بمثل فمن زاد أو استزاد فهو ربا) رواه مسلم، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: زێڕ بە زێڕ، زیو بە زیو، ئەبێ بە کێشانەی یەکتری بن، هەر کەسێک زێدە بدا، یان زێدە وەربگرێ، ئەوە بۆ هەردوو لا ئەبێتە ڕیبا. واتە: هەرچەند پاش ماوەیەکیش ئەو زێدەیە وەربگرێ هەر ڕیبایە.


سەرچاوەکان



1726 بینین