ئیسترۆجین

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-31-07:11:00 - کۆدی بابەت: 4008
ئیسترۆجین

ناوه‌ڕۆك

ڕێژەی ئیسترۆجین لە کاتی جیاوازدا

  1. لە تەمەنی منداڵیدا لە ساڵی هەشتەمەوە ئاستی ئەم هۆرمۆنە دەست بە بەرزبوونەوە دەکات بەهۆی هاندانی هێلکەدانەوە لەلایەن ڕژێنی ژێر چوارپای بینین، لە تەمەنی ١١-١٢ ساڵیدا بڕی ئەو ئیسترۆجینەی کە هەردوو هێلکەدارن دەیڕژێنن دەگاتە ئاستێکی بەرز و دەبێتە هۆکاری گەورەبوونی مەمکەکان و دروست بوونی کرداری بێ نوێژی.
  2. لە سووڕی مانگانەدا ئاستی ئیسترۆجین هەر لە بەرزبووندایە تا ماوەی ٢١ ڕۆژ چونکە ئەو هۆرمۆنە هۆرمۆنی پارێزەری هێلکەیە، ئافرەت لە ژێر کاریگەری ئەو هۆرمۆنە لەو ماوەیەدا هەست بە ئاسوودەیی و خۆشی ژیان و خۆشەویستی و هیوای دواڕۆژی ڕوون و گەشبینی بەرامبەر بە ژیان دەکات، چونکە ئەو هۆرمۆنە کاری هێمن کەرەوەی هەیە لەسەر دەروونی مرۆڤ، گەر پیتێن نەبوو ئەوا ئاستی ئەو هۆرمۆنە دادەبەزێت و ئافرەت باری دەروونی و جەستەیی بە پێچەوانە دەگۆڕێت.
  3. لە کاتی سکپڕی و دووگیانیدا ئەو هۆرمۆنە پاش پیتێنی هێلکە بە ٦-٨ ڕۆژ ئاستی بەرز دەبێتەوە، دەگاتە بەرزترین ئاستی پاش تێپەڕبوونی ٦٠-٩٠ بەسەر سکپڕیدا، دوای ئەم ماوەیە لە ڕۆژی ١٢٠ تاوەکو کۆتایی سکپڕی ئاستی ئەم هۆرمۆنە لە دابەزیندا دەبێت، سەرچاوەکانی ئەم هۆرمۆنە لە سووڕی مانگانە لە هێلکەدانەوە دروست دەبێت، لە دوای پیتێن و سەرەتای سکپڕی لە زەردە تەنەوە دروست دەبێت، لە دوای بەرە و پێشەوە چوونی سکپڕی و دروست بوونی وێڵاش، ئەو هۆرمۆنە لە وێڵاش و هێلکەدانەوە دروست دەبێت، کەواتە هۆرمۆنی مێینە بەردەوام لە گۆڕانکاری دایە و لە بەرزی و نزمی دایە بە درێژایی ژیانی مێینە، لە کاتی دروست بوونی چیکڵدانەی گرافیان ئاستی ئەو هۆرمۆنە لە خوێن دەگات بە ٥٠-٦٠پیکۆگرام/مل٣، لە کۆتایی قۆناغەکانی زەردە تەن ئاستی دەگات بە ٢٥٠-٤٠٠ پیکۆگرام/مل٣، لە تەمەنی لە بێ نوێژی کەوتن دەگاتە نزمترین ئاست.

کارەکانی ئیسترۆجین

  1. گەشەی ئەندامەکانی زاوزێی مێینە و گەشەی توخمە ڕژێنەکان.
  2. ئامادەکردنە دیواری ناوەوەی منداڵدان بۆ ئەگەری سکپڕی.
  3. دەرکەوتنی سیفەتە دووەمییەکانی مێینە وەک دەرکەوتنی مووی بن باڵ و خوارەوەی سک و نەبوونی لە شوێنەکانی تر و بچووکبوونەوەی قوڕگ و ناسکبوونی دەنگ.
  4. دەرکەوتن و بەرزبوونەوەی مەمکەکان، فراوان بوونی حەوز و باریکی سەر شانەکانی.


سەرچاوەکان



1613 بینین