هۆرمۆنەکانی نێرینە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-31-06:45:00 - کۆدی بابەت: 3997
هۆرمۆنەکانی نێرینە

ناوه‌ڕۆك

توخمە هۆرمۆنەکانی نێرینە

هاندەری هۆرمۆنی چیکڵدانەکان FSH، کە کۆنترۆڵی دروستکردنی هێلکە دەکات، هاندەرە هۆرمۆنی زەردە تەن LH کە لە ڕژێنەی ژێر مێشکەوە دەڕژێن و کاردەکەنە سەر جووتە گون بۆ ڕژاندنی هۆرمۆنی سەرەکی کە ئەندرۆجینە، ئەویش لە کۆتاییدا دەبێتە تێستۆستیرۆن، لە تەمەنی کۆرپەلە ئەندرۆجین هۆکارە بۆ دیاریکردنی ڕەگەزی کۆرپەلە کە دەبێتە نێر یان مێ هەروەک باسمان کرد لە تەمەنی هەرزەکاریدا(Puberty) هۆکاری گەشەی ئەندامەکانی زاوزێ و دەرکەوتنی سیفەتە دووەمییەکانە لە نێرەدا
هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن هاندەرە و بزوێنەری ئارەزووی جنسییە لە هەردوو ڕەگەزدا، بەڵام لە نێرینەدا بڕی ئەم هۆرمۆنە ١٠ جار زیاترە لەوەی مێینە، بڕەکەی لە نێرینە لە نێوان٣-١٠.٦نانۆگرام/مل٣، لە مێینەدا تەنها ٠.١-١.٩نانۆگرام/مل٣.


سەرچاوەکان



507 بینین