کۆڕەوە مەزنەکەی خەڵکی کوردستان لە بەهاری ١٩٩١ بە کورتی

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-29-22:53:00 - کۆدی بابەت: 3914
کۆڕەوە مەزنەکەی خەڵکی کوردستان لە بەهاری ١٩٩١ بە کورتی

ناوه‌ڕۆك

کۆرەوە مەزنەکەی بەهاری ١٩٩١ 

ئەوەی چاوەروان دەکرا و گەلی عێراق بەتایبەتی کورد ئومێدی پێ دەخواست دیکتاتۆری هەتاهەتایە بنبڕبکرێت و حوکمی دیموکراتی مافی سەربەستی ئازادی ببێتە جێگری شەوە زانگی بەعسی  و هەموو جیهان پشتگیری ئەم پرۆسەیە بێت بەتایبەت دەوڵەتانی هاوپەیمانان کەچی بەبێ هیچ پێشەکییەک و لەبەر هەر هۆیەک کە ڕەنگە تا ئێستا ئاشکرا نەکرابی بەعس کەوتە شاڵاو و هێرش بردنە سەر خەڵك و وشک و تەڕی پێکەوە سوتان. بەڵام گەلی کوردستان ئەوەندەیان لاستەم بوو جارێکی تر بکەونەوە ژێر باڵی ڕەشی بەعس سەرتاپا زیاتر لە سێ ملوێن کەس ماڵ و حاڵی خۆیان بە جێهێشت و دایانە شاخ و سەر سنوورەکانی ئێران و تورکیا بەدەیان هەزار منداڵ  و پیر لەناوچوون و بوونە کۆچی قوربانی فاشیەت، ئەوەندە  هەیە سەردەمی ئەمڕۆ هۆیەکانی گواستنەوە و ڕاگەیاندن و ئەوەندە پێشکەوتوون بە کاتژمێر کارەساتەکە دەگەینرا بە هەموو لایەکی جیهان و تەلەفزیۆن هەموو کارەساتیان دەبینی دەنگی ناڕەزایی و پشت گرتنی بە شیوەیەک ڕاست بۆوە بەقەدەر گەورەیی کۆڕە و بەدەنگ کوردەوە هاتن ئەویش خۆی لە خۆیدا گەورەترین دەستکەوتی میللەتی خۆڕاگری کوردە.

ئەنجامەکانی کۆڕەو

١. سووربوون لەسەر یەکێتی ڕیزەکانی میللەتی کورد.
٢. رەفزی دیکتاتۆریەت.
٣. نەتەوە یەکگرتووەکان (U.N) بڕیاری ئەوەی دا کە رژێمی بەغداد نابێ هێرشی چەکداری بکاتە سەر گەلی کورد و لە ٥/٤/١٩٩١ بڕیاری (٦٨٨) لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاردرا ناوچەیەکی ئارام لە سەرووی هێڵی ٣٦ بۆ کورد دابنرێ.
٤. دانانی هێزی هاوپەیمانان لە بنکەی (ئەنجەرلیک) لە تورکیا بۆ پاراستنی  خەڵکی کوردستان (‌هێزی چەکووشی ئامادە).
٥، ناردنی هێزێکی چەکداری بۆ ناو کوردستان بۆ پاراستنی خەڵکی لە کاتی گەڕانەوەیان.
٦. چی تر لەمە ناترسێ کە بەتەنیایە، بەڵکو مەسەلەی کورد نەک لە ڕووی مرۆڤایەتیەوە تەماشای دەکرێ، بەڵکو میللەتێکە پێویستە مافی سیاسی خۆی وەربگرێت.

 


سەرچاوەکان



1890 بینین