جووت جۆگەی هێلکەدان - Fallopian Tube

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-29-22:17:00 - کۆدی بابەت: 3911
جووت جۆگەی هێلکەدان - Fallopian Tube

ناوه‌ڕۆك

جووت جۆگەی هێلکەدان

هەر هێلکەدانێک پێکهاتوویەکی شێوە ڕەحەتی بە ناتەواوی دایپۆشیووە لە سەرەتای جۆگەی هێلکەوە، کە درێژیەکەی نزیکەی ١٠ سم دەبێت و کاری گواستنەوەی هێلکەی پێگەشتووە لە هێلکەدانەوە بۆ ناو منداڵدان،

بەشەکانی چووت جۆگەی هێلکەدان

  1. ڕەحەتی (Infundibulum) شێوەی وەک ڕەحەتییە و پەنجەی شۆڕبووەوەی پێوەیە، یەکێک لەو پەنجانە بە هێلکەدانەوە لکاوە، هەر ئەم بەشەیە کە پێشوازی لە هێلکەی پێگەشتوو دەکات کاتی هاتنەدەرەوەی لە هێلکەداندا.
  2. گۆپکەی جۆگەی هێلکە (Ampulla of Uterine Tube) ئەم بەشە لە هەموو بەشەکانی تری جۆگەی هێلکە فراوانتر و درێژترە و سێیەکی درێژیەکەیەتی، هەر لەناو ئەو بەشەدا کرداری پیتێنی نێوان سپێرم و هێلکەی پێگەشتوو ڕوودەدات، هێلکە توانای هەیە کە ٢٤-٤٨ کاتژمێر چاوەڕێی سپێرم بکات، گەر نەهات دەمرێت.
  3. چالاکی جۆگەی هێلکە (Isthmus) بەشێکی کورت و باریکە و بە منداڵدانەوە دەنوسێت.
  4. منداڵدانە بەش(Intramural or uterine part) کە دەچێتە ناو دیواری منداڵدان،

چینەکانی دیواری جۆگەی هێلکە 

  1. لینجە چین کە پەردەیەکی چڵمی لینجە و بە خانەی قامچیداری ستوونی پشتی داپۆشراوە و ڕژێنە خانەشی تێدایە.
  2. ماسولکە چین پێکهاتووە لە چینێکی بازنەیی ئەستوور لەڕووی ناوەوە و چینێک ماسولکەی تەنک و درێژبووەکانی لەڕووی دەرەوە، بەهۆی پێچە جووڵە (Peristatic Contraction) و گرژیی ئەم ماسولکانە و جووڵەی خانە قامچیدارەکان هێلکە پاڵ دەدەن بە ئاراستەی منداڵدان.
  3. دەرە چین چینێکی پەردەیی لووسە.


سەرچاوەکان



469 بینین