ناوهڕۆك
جووت جۆگەی هێلکەدان
هەر هێلکەدانێک پێکهاتوویەکی شێوە ڕەحەتی بە ناتەواوی دایپۆشیووە لە سەرەتای جۆگەی هێلکەوە، کە درێژیەکەی نزیکەی ١٠ سم دەبێت و کاری گواستنەوەی هێلکەی پێگەشتووە لە هێلکەدانەوە بۆ ناو منداڵدان،
بەشەکانی چووت جۆگەی هێلکەدان
- ڕەحەتی (Infundibulum) شێوەی وەک ڕەحەتییە و پەنجەی شۆڕبووەوەی پێوەیە، یەکێک لەو پەنجانە بە هێلکەدانەوە لکاوە، هەر ئەم بەشەیە کە پێشوازی لە هێلکەی پێگەشتوو دەکات کاتی هاتنەدەرەوەی لە هێلکەداندا.
- گۆپکەی جۆگەی هێلکە (Ampulla of Uterine Tube) ئەم بەشە لە هەموو بەشەکانی تری جۆگەی هێلکە فراوانتر و درێژترە و سێیەکی درێژیەکەیەتی، هەر لەناو ئەو بەشەدا کرداری پیتێنی نێوان سپێرم و هێلکەی پێگەشتوو ڕوودەدات، هێلکە توانای هەیە کە ٢٤-٤٨ کاتژمێر چاوەڕێی سپێرم بکات، گەر نەهات دەمرێت.
- چالاکی جۆگەی هێلکە (Isthmus) بەشێکی کورت و باریکە و بە منداڵدانەوە دەنوسێت.
- منداڵدانە بەش(Intramural or uterine part) کە دەچێتە ناو دیواری منداڵدان،
چینەکانی دیواری جۆگەی هێلکە
- لینجە چین کە پەردەیەکی چڵمی لینجە و بە خانەی قامچیداری ستوونی پشتی داپۆشراوە و ڕژێنە خانەشی تێدایە.
- ماسولکە چین پێکهاتووە لە چینێکی بازنەیی ئەستوور لەڕووی ناوەوە و چینێک ماسولکەی تەنک و درێژبووەکانی لەڕووی دەرەوە، بەهۆی پێچە جووڵە (Peristatic Contraction) و گرژیی ئەم ماسولکانە و جووڵەی خانە قامچیدارەکان هێلکە پاڵ دەدەن بە ئاراستەی منداڵدان.
- دەرە چین چینێکی پەردەیی لووسە.
سەرچاوەکان
499 بینین