چووک - penis

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-29-18:33:00 - کۆدی بابەت: 3903
چووک - penis

ناوه‌ڕۆك

چووك چییە؟

بریتییە لە ئەندامێکی لولەیی کاری گواستنەوەی تۆوە لە نێرەوە بۆ ناو زێی (المهبل) مێینە، پێکهاتووە لە ڕەگ و جەستە، جەستە ئەو بەشە درێژەیە کە لە سێ بارستەی لوولەیی پێکهاتووە.

دووان لە ڕووی سەرەوەن و پێیان دەڵێن ئەشکەوتە تەن (الجسم الکهفی-Corpus Cavernosum).

ئەوی تریان دەکەوێتە لای خوارەوە و پێی دەڵێن ئیسفنجە تەن(الجسم الإسفنجی-Corpus Spongiosum).

جەستەی ئیسفنجی کۆتایی دێت بە ئاوسانێک و پێی دەڵێن کڵاوە (الحشفة-Glans penis).

ئەو بەشەش داپۆشراوە بە پارچەیەک لە پێست و پێی دەڵێن خرۆسک(Prepuce) هەر ئەو پێستەش لەکاتی کرداری پاککردنەوە و سونەتکردن(Circumcision) دەبڕدرێت و فڕێ دەدرێت.

ئەم بارستە لوولەییە لەو جۆرە شانەیە پێکهاتووە کە نەرمە، لە هەمان کات توانای ئاوسان و ڕەق بوونیشی هەیە(Erectile Tissue) بەهۆی پڕبوونی بە خوێن لە کاتی هەڵسانی ئارەزووی جنسی و جووتبووندا،


سەرچاوەکان



1153 بینین