بانکەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-28-02:10:00 - کۆدی بابەت: 3806
بانکەکان

ناوه‌ڕۆك

بانکەکان چین؟

بانکەکان ئەو دامەزراوانەن کەوا یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانیان متمانەدانە بە سەوداکەران جا کەسەکان بن یان پڕۆژەکان. و دەزگایەکە مامەڵە بە قەرز و بازرگانی پێدەکات.
بانکەکان لەسەر پاشماوەی کۆمەڵیک داب و نەریتی سەردەمەکانی پێشوو دامەزراون. کە سەرەتا کاری متمانە بە شێوەیەکی سادە لە ڕێگەی گەورە بازرگانەکان و زێڕنگران و سووخۆرەکان (المرابین) بەڕێوەدەچوون. یەکەمیان کار کە بانقەکان پێی هەڵسان بریتی بوو لە قەبووڵکردنی سپاردەی سەوداکەران لەسەر بنەمای قەرز وەرگرتن و و بەڵێندان بۆ پێدانەوەیان لە کاتیكی دواتردا، ئینجا قۆناغێکی دیکە بەرەوپێشەوە چوو کاتیک جەماوەر دەستی کرد بە وەرگرتنی قەرز لەو سپاردانە. بەمەش هەردوو کرداری ''قەرز وەرگرتن و قەرزپێدانی بەیەکەوە کۆکردەوە''، ئەوەش سەرەتایەک بوو بۆ ڕێکخستنی متمانەیی و گەشەپێدانی بۆ ئەوەی باشترین شێوە لە خۆ بگرێت کە شێوەی دروستکردنی سپاردەکان و سپاردە پێکهاتووەکان (الودائع والوادائع المشتقة).
بە تێپەڕبوونی کات سیستەمی بانکی گەشەی سەند و ئەرکەکانی هەمەجۆر بوون. شآن بە شانی بانکە بازرگانییەکان (بەم پێیەی کەوا یەکەم دامەزراو بوون بۆ پارەدارکردنی بازرگانی دروست بووبوون) بانکی دیکە دامەزران کە هەریەکەیان بە جۆرێکی دیاریکراو متمانەی پێشکەش دەکرد.

ئەركی سەرەكی بانك

ئەرکی نەختینەیی (Money Function) بوو کە بانەکەکان لە ڕێگای پێدانی پارە بەو پڕۆژانەی کە پێویستیان پێی هەیە، جا چ بە مەبەستی دامەرزاندنیان بێت یان بۆ چوونە ناو قۆناغی بەرهەمهێنان یاخود بۆ پەرەپێدانی بەرهەمەکانیان بێت.
دامەزراندن و گەشەی دەزگا بانکییەکان پەیوەست بوو بە گەشەسەندنی سیستەمی سەرمایەداری، سەرهەڵدانی زێڕنگران لە کۆتایی سەدەکانی ناوەڕاستدا لە ئەوروپا (هەر وەک لە سەرەوەدا ئاماژەی پێکراوە) سەرەتای ڕاستەقینەیە بۆ چالاکی بانکە متمانی و وەبەرهێنەکان. ئەم چالاکیەی قۆناغ بە قۆناغ شان بە شانی ئەو گەشەسەندنە ئابووری و کۆمەڵایەتییە بەرفراوانەی کە سیستەمە ئابوورییەکان لەو ماوەیەدا بە خۆیان دیووە تاوەکو ئەمڕۆ.
ئەو چالاکییە متمانەییە کە زێڕنگرەکان پیادەیان دەکرد متمانەی بنچینەیی سەرهەڵدانی بانکە بازرگانییەکان بوو، دواتر بووە بنچینەی سەرهەڵدانی بانکە ناوەندییەکان کە ئەرکی ڕێکخستن و چآودێری چالاکی بانکی و متمانەیی لەئەستۆ گرتبووە، سەرەڕای قۆرخکردنی دەرکردنی دراو و ئەرکەکانی دیکە کە لە لایەن حکومەتەوە پێی سپێردرا.


سەرچاوەکان



3968 بینین