خوێندگەی ئەسکەندەرییە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-27-00:50:00 - کۆدی بابەت: 3774
خوێندگەی ئەسکەندەرییە
زانیاری هەمەڕەنگی فێربوون

خوێندگەی ئەسکەندەرییە و کاریگەرییە هزرییەکانی 

دامەزراندنی ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆمانی بووە هۆی لێک نزیک کردنەوەی خۆرهەڵات و خۆرئاوا لەیکدیەوە لە ئەنجامجا بەرهەمی شارستانێتی خۆرهەڵات لەگەڵ  شارستانێتی یۆنانیەکان و ڕۆمانیییەکان یەکی گرت لە قۆناغی یۆنانی خۆرهەڵات کە ئەوکات بە ئەسکەندەرییە ناودەبرا و تیایدا ئایین بە فەلسەفە و گیان بە ماددە ئاوێتەی یەکتربوون بە هۆی تێکەڵاوبوونی کەلەپووری فەلسەفە و ئایین لەگەڵ ئەو فەلسەفەی کە بەرەو ناوچەی خۆرهەڵات هاتبوو.
خوێندنگەی ئەسکەندەرییە بووە مەڵبەندی بیری فەلسەفە و زانییارییەکان و چەندین پەرتووکی ناسراو لە بارەی نۆشداری و لۆژیک و گەردوون شتی دیکە سەری هەڵدا، سەرباری چەندین لێکۆڵینەوەی تری تایبەت بە زانست و زانیاری و فەلسەفەی هەمەجۆر، خاوەنی ئەم هەموو زانست و زانیاریانەش خەڵکی هاتوونەتە دونیاوە و لەوێ گەشەیان بە بیروباوەڕیان داوە. گرنگترین دیاردەکانی فەلسەفە لە ماوەی خوێندنگەی ئەسکەندەرییە خۆی لە بیردۆزەی ڕژانەوە دەنوێنی کە ئەفلۆتینی میسری ٢٧٠ ز مردووە دایهێناوە و لەنێو پەرتووکی نۆمینەکان دایڕشتووە کە گەردوونی لەسەر بنچینەی گەردوونناسی-ئایینی شیکردۆتەوە، بەیەکەوە بەستنی هۆکار و پەیوەندی ڕەهای نێوان هۆکار و ئەنجام لەو ماوەیەدا کە لەخوای گەورە دەست پێدەکات و بە ژییریی یەکەم و دەروونی گشت تێدەپەڕێ و دوای ئەمانەش دەروونە گەردییلەییەکان ئینجا بوونەوەرە ماددیەکان یەک بە دوای یەک لە دایکبوون تاوەکو کار لە سەر زەمین بکەن و هەریەکە لەم بوونەوەرانە یەک بە دوای یەک لە خوای گەورە  ڕژانەتەوە هەروەهو چۆن تیشکی خۆر لە خۆرەوە تیشک دەداتەوە و ئاو لە کانیاودا دەڕژێتە دەرەوە، بەڕێگەیەکی نزیک لە بیرۆکەی بەدوایەکاهاتنی هۆکارەوە هەروەکو چۆن لە چوارچێوەی لەدایک بوونەکان ناسراوە، بەڵام لێرەدا تاکییە نەک جووتی لەبەر ئەوەی لە جیهانی گەردوون و مێژووری مرۆڤ و ژیاندایە.

 


سەرچاوەکان



423 بینین