بڕبڕەی پشت - العمود الفقری- Vertebral column

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-27-00:33:00 - کۆدی بابەت: 3762
بڕبڕەی پشت - العمود الفقری- Vertebral column

ناوه‌ڕۆك

بڕبڕەی پشت چییە؟

بڕبڕەی پشت لە بنکەی کاسەی سەر تا وەکو کلێنچە درێژ دەبێتەوە، لە زنجیرەیەک ئێسک پێکهاتووە و ناسراون بە بڕبڕە، لە تەمەنی منداڵی ژمارەیان ٣٣ بڕبڕەیە، بەڵام کاتی پێگەشتن و گەنجیەتی ژمارەیەن ٢٦ بڕبڕەیە، ٥ لەم بڕبڕانە یەکدەگرن و ناوچەی سێ بەندە (العجز-Coccyx) بەمەش ٢٤ بڕبڕە دەمێنێتەوە و بەمجۆرە دابەش دەبن:

-بڕبڕەکانی ناوچەی مل :٧
-بڕبڕەکانی ناوچەی سنگ: ١٢ 
-بڕبڕەکانی ناوچەی کەلەکە(القطنیة):٥
-لەگەڵ کلێنچە و سێبەندە ژمارەیان دەبێتە ٢٦.

كاری چییە؟

بڕبڕەی پشت دڕکە مۆخی لەخۆ گرتووە و دەیپارێزێت، کاسەی سەریشی هەڵگرتووە، پەراسووەکان و ماسولکەکانی پشتی پێوە لکاوە، بە شێوەیەکی گشتی بڕبڕەی پشتی نێرینەی تەواو، نزیکەی ٧٠سم دەبێت بەڵام لە مێینە٦٠سم دەبێت، بەگشتی گەنجی کوڕان لە کچان درێژترن و ئێسکەکانیان درێژتر و گەورەتر و قورسترە، هەروەها ماسولکەکانی بە قەبارەترە و ئەمەش وای کردووە کەوا شێوەکەی زبر و توند دیار بکەوێت ئەمانەش بەهۆی کاریگەری هۆرمۆنەکانی گەشە و ڕژێنی سەر گورچیلە و دەرەقییە. توانای ماسولکە و ژێ و جوومگەکانی پیاوان بەهێز و توند و تۆڵترە ئەمەش وای کردووە پیاوان گورج و گۆڵتربن لە کاتی مانەوە و سوڕانەوەی لە ناکاو.

لەلایەکی ترەوە کچی پێگەشتوو کورتتر دیارە، ئێسکەکانی بچوکتر و سوکتر و ماسولکەکانی قەبارەی کەمترە، بەڵام ڕێژەی چەوری لەشیان زۆر زیاترە لە کوڕان بە تایبەتی سنگ و مەمک و شان و کەلەکە و ڕانیان، ئەمەش وای کردووە کچان خڕوخۆڵتربن لە کوڕان و جوانتر دیاربن لە شێوە و ڕووخساری دەرەوە.
لەبەر ئەم هۆیانە و هەندێک هۆکاری تری جەستەیی و دەرونی و هۆرمۆنی، خوای گەورە لەسەر ئافرەتانی واجب نەکردووە سوارچاکی و زۆرانبازی و ڕمبازی و کوشتارکردن لە گۆڕەپانی شەڕ، بەڵام گەر بەشداری کرد ئەرکی گونجاو بۆ ئەو بریتییە لە خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و پزیشکی و هاندان.


سەرچاوەکان



1417 بینین