مافەکانی مرۆڤ

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-26-02:50:00 - کۆدی بابەت: 3741
مافەکانی مرۆڤ

ناوه‌ڕۆك

مافەکانی مرۆڤ چییە؟

ئەمڕۆ مافەکانی مرۆڤ لە جیهاندا بایەخێکی زۆری پێ دەدرێت جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤیش بە یەکێک لە دەسکەوتەکانی مرۆڤایەتی لە سەدەی بیستەمدا دادەنرێت. مافەکانی مرۆڤ بریتین لەو مافانەی کە مرۆڤ بە حوکمی ئەوەی مرۆڤە دەستی دەکەوێت و لێیان بەهرەمەند دەبێت و لەگەڵ لەدایکبوونیدا لەدایکدەبن و بە کۆچی دواییشی کۆتاییان پێدێت، بە مەبەستی پارێزگاری کردن لە قەوارە و کەسێتی و پاراستنی خۆی و ئەو بەهایانەی بەوەوە بەندن.
کەواتە مافەکانی مرۆڤ هەروەک لە پێناسەکەشدا دەردەکەوێت، لەسەر بیرۆکەیەکی بنەڕەتی دادەمەزرێت، کە ئەویش مرۆڤبوونی مرۆڤە، واتە مرۆڤ بە حوکمی مرۆڤ بوونی و بەدەر لە ڕەنگ و ڕوخسار و ڕەگەز (واتە نێر و مێ) و نەتەوە و نەژاد و ئاین و ڕەگەز و پێگەی کۆمەڵایەتی، خاوەنی کۆمەڵێک مافی خودا پێداوو و ستوشتییە و پەیوەستە بە خودی مرۆڤ بوونی ئەوە و بۆ هیچ کۆمەڵگە و دەوڵەت و هێزێک نییە ئەم مافانەی لێ زەوت بکات، چونکە مافەکانی دەکەونە پێش دروستبوونی دەوڵەت و کۆمەڵگەشەوە. بەڵگە لەسەر هەموو دەسەڵات و حوکمەتێک پێویستە بە دەقی یاسا و بە کردەوە بیانپارێزێت و کەش و هەوایەک بخوڵقێنێت مرۆڤ لێیان بەهرەمەند بێت و سوودیان لێ وەربگرێت، دەنا بە دەسەڵاتێکی نادادپەروەر و ستەمکار لە قەڵەم دەدریت.


سەرچاوەکان



6329 بینین