ناوهڕۆك
ئۆتۆمبێلی مارسیدس C200
ئۆتۆمبێلی مارسیدس C200 لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای مارسیدسی ئەڵمانییە، کە کاری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی گرانبەهایە، هەوەها سەر بە کۆمپانیای (Daimler AG)ـیە، نەوەی C ئۆتۆمبێلی مارسیدس لەساڵی 2014 بڵاوکرایەوە، کە توانایەکی بێ وێنەی هەیە.
تایبەتمەندییەکانی
- قەبارەی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە 1800 سی سییە، هێزی 184 ئەسپی هەیە
- گێڕەکەی ئۆتۆماتیکە و 7 خێرایی هەیە
- خێرایی ئۆتۆمبێلەکە دەگاتە 240 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
- لە ماوەی 7.5 چرکەدا خێراییەکەی لە 0 دەگات 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
- خاوەنی سیستمی برێکی (ABS)ـە
- بۆ هەر 100 کیلۆمەترێک 5.5 لیتر بەنزین سەرفدەکات
- ئۆتۆمبێلەکە خاوەنی ئاوێنەی کارەباییە و فێنککەرەوەیەکی بەهێزی هەیە
- ئەیرباگی تێدایە بۆ شۆفێر و سەکن
- قفڵ مەکەزییە
- لایتی تایبەت بە کەشوهەوای تەماوی هەیە
- درێژی ئۆتۆمبێلەکە 4.68 مەترە، پانی 2 مەترە، بەرزی لە زەوییەوە 1.44 مەترە
- تایەکانی دواوەی دەسوڕیتەوە، هەوەرها 5 شوێنی دانیشتن (کوشن)ـی هەیە
- قەبارەی تەنکی بەنزینەکەی 41 لیترە
- کامێرای دواوەی هەیە لەگەڵ چەند هەستەوەرێکدا بۆ ئاسانکاریکردن لەکاتی پارککردنی ئۆتۆمبێلەکە
- جامەکانی کارەبایین و قەبارەی ویلەکانی 17 ئینچە
- شوێنی AUX و USB هەیە، هەروەها لەگەڵ کارپێکەری CD و تایبەتمەندی بلوتوس
- تایبەتمەندی کۆنتڕۆڵکردنی خێرایی هەیە (تحديد السرعة)
کێشەکانی
زۆر ئەستەمە کێشە لە بەرهەمەکانی ئەڵمانیادا بدۆزیتەوە، چونکە ئەم ئۆتۆمبێلە بەرهەمی ئەڵمانییە بۆیە ئەو کێشە کەمانەی کە لە ئۆتۆمبێلەکەدا دۆزراوەتەوە بریتییە لە :
- مەسرەفی زۆرە چونکە بەنزینی زیاتر سەرف دەکات لەچاو ئۆتۆمبێلەکانی تر
- نرخی ئۆتۆمبێلەکە زۆر گرانە کە هەموو کەس ناتوانێت بیکڕێت، نرخی ئۆتۆمبێلی مارسیدس C200 مۆدێلی 2015 دەگاتە 40 هەزار دۆلاری ئەمریکی
سەرچاوەکان
860 بینین