کەرەستەی خاوی پیشەسازی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-24-00:55:00 - کۆدی بابەت: 3614
کەرەستەی خاوی پیشەسازی

ناوه‌ڕۆك

کەرەستەی سەرەتایی

کەرەستەی سەرەتایی یاخود کەرەستەی خاو، ئەو کەرەستانەن کە پێداویستی هەمە جۆریان لێ دروست دەکرێت بۆ مرۆڤ، ڕەنگە کشتوکاڵی بێت وەکو لۆکە و قامیشی شەکر و ڕۆنی ڕووەک و یاخود خاوی ئاژەڵی بێت وەکو پێستە ئێسک و شیر و گۆشت، یان خاوی کانزایی وەکو ئاسن و مس، یان خاوی نا فلز و خوێی فۆسفات و پۆتاس و گۆگرد بێت، یاخود کەرەستەی نیوە دروستکراو بێت وەکو ڕۆن و چنراوی لۆکە و خوری و ئاسن. یان کەرەستەی تەواو دروستکراو بێت وەکو پۆڵا و کانزای هەمەجۆر و ترشەکان. پیشەسازی خۆی لە خۆیدا بریتییە لە گۆڕینی یەکێ لە کەرەستە سەرەتاییەکان یاخود چەند کەرەستەیەکی تری لە شێوە بنەڕەتییەکەیەوە بۆ شێوەیەکی تر. یا گۆڕینی بارودۆخی بە مەرجێ کە بە ڕێگەیەک نەدەشیا لە بارودۆخی یەکەم جاریدا وا بە ئاسانی بەکاربهێنرێت.
کەرەستەی خاو بۆ دوو مەبەست بەکاردێت، وەکو تەختە کە جاری وا هەیە بۆ سووتەمەنی و جاری واش هەیە بۆ دروستکردنی کەلوپەلی ناوماڵ و مۆبیلیە بەکاردێت. بەم پێیە کەرەستەی خاو ئەوەی کە کار دەکاتە سەر هەڵبژاردنی شوێنی پیشەسازی دەکرێن بە چوار بەشەوە.

جۆری یەکەم

بریتییە لە کەرەستە خاوە زوو لەناوچووەکان یان ئەوانەی خاسییەتەکەیان نامێنێ بە درێژایی ماوە، وەکو سەوزە و ماسی و بەرهەمەکانی شیرەمەنی و هی تر. ئەمانە گواستنەوەی دوور هەڵناگرن، لەبەر ئەوە کارگەکانیان نزیکی شوێنی بەرهەمیان دەبێت، وەکو پیشەسازی قوتوسازی میوە و سەوزە و بەرهەمی شیرەمەنی، بۆ نموونە کارگەی دۆشاوی تەماتە لە دهۆک و کارگەری قوتوسازی میوە لە کەربەلا.

جۆری دووەم

بریتییە لەو خاوانەی کە دەچنە ناو پیشەسازییەوە بە ئەندازەی قەبارەی گەورە و کێشی قورسەوە. گواستنەوەشی زۆری تێدەچێت، وەک بەردی قسڵ کە دەچێتە ناو پیشەسازی چیمەنتۆوە، لەبەر ئەوە نزیک خاوەکە دادەمەزرێت بە زۆری، و باشتریش سەرکەوتووتر دەبێت ئەگەر ئەم خاوانە نزیک بازاڕی سەرەکی بەکاربردن بن.

جۆری سێیەم

بریتییە لە کەرەستەی قورس و قەبارە گەورەکان کە بە قەبارە و کێشیان زۆر کەم دەکات پاش دروستکردنیان وەک خانووە کانزاییە هەژارەکان. لەم بارەشدا پێویستە دروستبکرێن یان بە لایەنی کەمەوە خەست بکرێنەوە یاخود بتوێنرێنەوە لە نزیک کانەکانەوە، تاوەکو گواستنەوەی کەمی تێ بچێت، ئەگینا تێچوونی گواستنەوەی ئەوەندە زیاد دەکاتە دەبێتە هۆی زیادبوونی تێچوونی بەرهەمهێنان.
بۆ نموونە پیشەسازی خەستکردنی مس کە ڕێژەی فلز لە خاوەکەیدا دەگاتە نێوان لە ٥٪-٧٪.

جۆری چوارەم

بریتییە لە خاوە سووک و ئاسان گواستراوەکان، لێرەدا مەرج نییە پیشەسازییەکانی لە نزیک ناوچە بەرهەمهێنانەکەیەوە بێت، بۆ نموونە، پیشەسازیی لۆکە و خوری لە زۆر ناوچەی جیهاندا دابەش نەبووە بەپێی بوونی خاوەکە لە ناوچەکەدا، هەروەک لۆکە و پاڵاوتنی نەوتیش. پێویست ناکات کە لە نزیک ناوچەی بەرهەمهێنانی کەرەستە سەرەتاییەکەوە دابمەزرێت. زۆر جار پیشەسازی پێویستی زیاتر لە کەرەستەەیکی خاو هەیە، هەروەها نزیکی کارگە کە لە کەرەستە خاوەکەوە پێویست بەوە ناکات لە نزیک سووتەمەنی یان بازاڕ یان سەرچآوەیەکی کرێکاری شارەزاوە بێت یاخود شتە بنەڕەتییەکانی تر. ئاوەها دەبینین زۆر لە دەوڵەتە پیشەسازییەکان مەرج نییە ئەو دەوڵەتانە بن کە خاوەکە بەرهەم هێنن. بەڵام ئەم کارە جیاوازە لە دەوڵەتە تازەپێگەیشتووەکان کە تازە ئاشنایەتیان پەیدا کردووە بە پیشەسازییەوە، چونکە دەبێت کەرەستەی خاو هەبێت، وە تێچوونیشی کەم بێت، بە زۆریش دەوڵەتە داگیرکەرەکان هەوڵدەدەن کەرەستە سەرەتاییەکان لە دەوڵەتە تازەپێگەیشتووەکانەوە بهێنن بەهۆی بەستنی پەیماننامەی ماوە درێژەوە.
دەبێت پەنجە بۆ ئەوەش ڕابکێشین کە پێشکەوتنی تەکنۆلۆژی لە هۆی گواستنەوەدا لە باری خێرایی و فراوانییەوە بۆتە هۆی کرمکردنەوەی تێچوونی گواستەوە لە لایەکەوە و لە لایەکی تریشەوە بۆتە هۆی ئاسانکردنی گواستنەوەی کەرەستەی خاو. هەندێک ناوچەی پیشەسازی هەیە کە زۆر کەرەستەی سەرەتایی تێدا نییە کەچی پێشکەوتووە، وەک ژاپۆن.


سەرچاوەکان



1534 بینین