فۆسفات

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-22-22:27:00 - کۆدی بابەت: 3556
فۆسفات

ناوه‌ڕۆك

فۆسفات چییە؟

فۆسفات لەو بەردە گرنگانە دەژمێرێت کە لە پیشەسازیی پەینی کیمیاوی سوودی لێ وەردەگیرێت و ئەوەیش کە ڕووەک پێویستی پێیە لەم بەردانە توخمی فۆسفۆرە و ئەم توخمەش لە سروشتدا دەگمەن نییە، بەڵام ڕووەک ناتوانێ وا بە ئاسانی پوختەی بکات. گرنگی فۆسفات لە ئەنجامی پێویستی زۆری مرۆڤ بۆ کەرەستەی خۆراک دەرکەوت و ئەو زیاد بوونە زۆرەی ژمارەی دانیشتوانی جیهان پێویستی بە زۆربوونی کشتوکاڵ هەیە کە لە ڕێگەی زۆربوونی بەرهەمداریی زەوییەوە دێت بە پەین پێوەن کردنەوە چونکە بەردی فۆسفات بە ئاسانی لە ئاودا ناتوێتەوە و ڕووەکیش ناتوانێت بیمژێ، بۆیە دەگۆڕرێت بۆ (سوپەر فۆسفات) یان (فۆسفاتی ترش) بە تێ کردنی هەندێک لە (ترشی گۆگردیک) یان (ترشی فۆسفۆریک) دەبێت.


سەرچاوەکان



1980 بینین