کەی یەکەم منارە دروست کرا؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-22-22:20:00 - کۆدی بابەت: 3555
کەی یەکەم منارە دروست کرا؟

ناوه‌ڕۆك

منارە چییە؟

(منارە) بریتییە لە قوللەیەکی بەرز کە لە چیمەنتۆ یان بەرد و گەچ دروست کراوە و گڵۆپێکی سوور لە لوتکەکەی دادەنرێت بۆ ئەوەی ڕێنومایەک بێت لە شەودا ئەم گڵۆپە دەبێت هێندە بەهێز بێت، لە دووری چەند کیلۆ مەترێکەوە ببینرێت، منارەکان بە زۆری لەسەر بەرد یان لەسەر دورگەکانی نزیک بەندەرە دەریاییەکانەوە دروست دەکرێن، دەبێت بنکەکەی لە لوتکەکەی پانتر بێت.
یەکەمین منارە لە مێژوودا ئەو منارەیەی، نزیکی شاری گروادە بووە لە ئاسیای بچوکدا کە مێژووی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٦٦٠ی پێش زاین و یەکێک بووە لە حەوت سەرسوڕ‌هێنەرەکانی ئەو کاتەی جیهان. نزیکەی ١٥٠٠ ساڵ تەمەنی کردووە و لە دەورووبەری سەدەی سیازدەهەمدا بە بوومەلەرزە ڕووخا، بەرزییەکەی ١٣٠مەتر بووە و لە لوتکەکەیدا بە هەمیشەیی ئاگرێک گڕاوە و دوای ئەو منارەیە بوو ڕۆمانیەکان منارەی زۆریان لە ئەوروپای ڕۆژئاوادا دروستکرد، ئەمڕۆ هەر منارەیەک شێوە و ڕەنگی تایبەتی خۆی هەیە، هەریەکە و بە جۆرێک ڕەنگ و درەوشاوەیی خۆی پیشان دەدات.
کتێبێک هەیە بە ناوی (پایەکانی ڕووناکی) کە بە دوور و درێژی باسی هەموو منارەکانی جیهان دەکات. لە ئەنجامی ئەوەشدا کەشتیوانەکان بە تەنها گەڕانەوە بۆ ئەو کتێبە دەتوانن ئەو شوێنە بدۆزنەوە کە بۆی دەچن، منارەکان یارمەتی دەرێکی سەرەکین بۆ کەشتییەکان لە تەنگە ئاویە مەترسیدارەکاندا، لەبەر ئەو هۆیە لە دەروازەی بەندەرەکاندا منارە دروست دەکرێت تا ڕێنمایی کەشتیەکان بکات.


سەرچاوەکان



424 بینین