وزەی ئەتۆمی چۆن دروست دەبێت؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-22-01:07:00 - کۆدی بابەت: 3540
وزەی ئەتۆمی چۆن دروست دەبێت؟

ناوه‌ڕۆك

وزەی ئەتۆمی چۆنە؟

زاناکان بەردەوامن لە لێكۆڵینەوەدا بۆ دۆزینەوەی سەرچآوەی وزەی نوێ، بۆ ئەوەی شوێنی ئەو سەرچآوانە بگرێتەوە کە لە بن دێن و نامێنن. ئەو ماوەیەی کە مرۆڤ وزەی ئەتۆم (زەڕی) زانی دەگەڕێتەوە بۆ 40 ساڵ پێش ئێستا، کاتێ ئەو زانرا کە چۆن هێز بەدەست دێت لە (ئەتۆم) زەڕە و چۆنیش دەستی بەسەردا دەگیرێت. لە کەرتبوونی زەڕە وزەیەکی گەرمی گەورە پەیدا دەبێت، ئەگەر بەراورد بکرێت لەگەڵ سەرچآوەکانی تردا، بۆ نمونە، ئەو گەرمیەی پەیدا دەبێت لە کیلۆگرامێک خەڵوزی باش دەگاتە نزیکەی 800 کیۆ/سوعرەی گەرمی، بەڵام ئەو وزەیەی لە تێکدان و وێران کردنی کیلۆگرامێک یۆرانیۆم پەیدا دەبێت 2.5 ملیۆن جار زیاترە، وە بەهۆی ئەم خاسییەتانەوە وزەی زەڕە و بایەخێکی گەورەی پێ دراوە لە لایەن دەوڵەتە گەورەکانەوە بە جۆرێک کە ئەم وزە یاریدەدەرە تازەیە کە لە ساڵی 1974ـدا 1٪ـی وزەی دەگرتەوە، لە ساڵی 1984ـدا زیادی کرد تا نزیکەی 4٪. وزەی بنکەکانی (محطات) کارەبای زەڕی کە لە ساڵی 1972 دا تەنیا 84200 مێگاوات بوو، لە ساڵی 1984ـدا گەیشتە 91000 مێگاوات لە هەموو جیهاندا، واتا لە ماوەی سێ ساڵدا لە زیاری کرد. 
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نزیکەی لە 10٪ـی وزەی جیهانی هەیە و ڕوسیا و ئۆکرانیا نزیکەی 10٪ـی هەیە، بەڵام ژاپۆن و بەریتانیا هەردووکیان لە 9٪ـیان هەیە، وە چەند دەوڵەتێکی تر هەن کە زیاتر لە هەژدە دەوڵەتن کارپێکەری ئەتۆمیان هەیە و هەندێکی تریش دەیانەوێت ئەم کارپێکەرە دابمەزرێنن، گەرچی تووشی گەلێ کۆسی هونەری و ئابووری دەبن بۆ بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمی، لەو کۆسپانەش بە پیتکردنی یۆرانیۆمەکە پارەی زۆری تێدەچێت و بە ئاسانیش خڵتەکەی لەناو ناچێت، هەروەها بەربەستی ئەوەش بکەن تیشکی ئەتۆمەکە نەچێتە دەرەوە چونکە دەبێتە هۆی پیسکردنی ژینگە، ئەوەی شایانی باسە یۆرانیۆم بە ڕەگەزی سەرەکی دادەنرێت کە بەکاردێت لە کوورەی زەڕە (ئەتۆم)ـدا، هەروەها لە ڕەگەزە قورسەکانی سروشتە و پێکهاتنی بە هەمیشەیی لە جوڵەی بەردەوام و کەرت بووندایە. گرنگترین کانەکانی یۆرانیۆم دەکەونە نزیک ڕووباری (مەکەنزی) لە کەنەدا و ڕووباری (کۆلۆرادۆ) لە ئەمەریکا، وە لە سەرووی سیبیریا، و هەرێمی (شابا) لە (کۆنگۆی دیموکراتی) و لە وڵاتی میسر، هەروەها لە نەمسا و سوید و نەرویج و خوارووی ئەفەریقا و بەرازیل و پورتوگال و گەلێکی تریش لە دەوڵەتەکانی جیهان. 


سەرچاوەکان



2098 بینین