چشم و گوش بستە(٢٠١٩) - چاو و گوێ بەستراو

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-21-04:16:00 - کۆدی بابەت: 3501
چشم و گوش بستە(٢٠١٩) - چاو و گوێ بەستراو
فیلم و زنجیرە

زانیاری

فیلمێکی کۆمیدی (فەرزاد موئتەمن) ـە لە ساڵی ٢٠١٩ کاری بەرهەمهێنانی بۆ کراوە و ساڵی ٢٠٢٠ بڵاوبۆتەوە، کاری نووسینی لەلایەن (هوما بذارئەفشان) و کاری بەرهەمهێنانی لەلایەن (ئەمیر حوسەین ئاشتیانی‌پور) کراوە.

چیرۆک

چیرۆکی فیلمەکە باس لە دوو پیاو دەکات کە یەکێکیان نابیستە و یەکێکیان نابینایە، پێکەوە تووشی ڕووداوێک دەبن و پۆلیس دەستیگریان دەکات بۆ ئەوەی بۆ پۆلیسی ڕوون بکەنەوە کە چیبووە، زۆر ئاڵۆزە، چونکە ئەوەی لەوێ بووە نابینایە و ئەوەی دیکە بەهۆی نابیستییەوە دەنگی هیچی نەبیستووە.

بەژداربووان

بەژداربووانی فیلمەکە بریتین لە :

ئەمین حەیایی لەڕۆڵی بەهروز (نابیست)
بەهرام ئەفشاری لە ڕۆڵی سەعید (نابینا)
ئاناهیتا دەرگاهی لەڕۆڵی نانا
لیندا کیایی لەڕۆڵی سەحەر
مەسعود کەرامەتی لە ڕۆڵی موقەددەمی بنکە
مانی حەقیقی لە ڕۆڵی سەرۆکی باندی دزیکردن 
پوریا پورسرخ لە ڕۆڵی سروش

ماوەی فیلمەکە ٩٣ خولەکە و لە نمایشەکاندا توانیویەتی ١٢ ملیۆن تومەن کۆبکاتەوە.


ئەو ڕەخنەی کە لەم فیلمە دەگیرێت ئەوەیە کە پەنجا خولەکی سەرەتای چیرۆکەکەی هەمان فیلمی( See No Evil, Hear No Evil ) ـە.


سەرچاوەکان



802 بینین