ئاوسانی جومگەکان

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-20-21:40:00 - کۆدی بابەت: 3476
ئاوسانی جومگەکان

ناوه‌ڕۆك

ئاوسانی جومگەکان

ئاوسانی جومگەکان ناوێکە بە کۆمەڵێک نەخۆشی دەوترێت کە دەبنە هۆی ئازار لە جومگەکانی لەشدا، لە ئەنجامی ئاوسانی ڕیشاڵە پەیوەستەکانی نێوان جومگەکاندا. لە هەندێک حاڵەتدا ئاوسانی جومگەکان دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی ئێسکەنەرمە. ئاوسانی جومگەکان زیاتر لەناو بەساڵاچواندا باوە، بەڵام دەشێت تووشی هەرکەسێک لەهەر تەمەنێکدا بێت. بەپێی ئەو ئامارانەی لە بەردەستدایە ژمارەی ژنانی توشبوو بە نەخۆشی ئاوسانی جومگەکان دووئەوەندەی ژمارەی پیاوانی توشبووە. ئەم نەخۆشیە تەنها توشی مرۆڤ نابێت بەڵکو توشی ئاژەڵانیش دەبێت. ئەمڕۆ زانایان بەڵگەی تەواویان لەبەردەستدایە کە دەیسەلمێنێت دەینەصوڕە لەناوچووەکان بەدەستی ئاوسانی جومگەکانەوە ناڵاندوویانە. ئاوسانی جومگەکان چەندین جۆری جیاوازی هەیە، بەڵام هۆی زۆربەی زۆری تائێستا بەوردی نەزانراوە، هەندێکیان هۆیەکەی برینە یان بوونی ڕێژەیەکی بەرزن لە هەندێک کیمیاوی تایبەتی لەشدا، یان داڕوخانی کرتێنەکەکان بەهۆی گەورەیی تەمەنەوە، یان بەهۆی حەساسیەتی زۆرەوە لە ڕیشاڵە پەیوەستەکانی نێوان جومگەکاندا. لەم دواییەدا شێوەیەکی تازە لە ئاوسانی جومگەکان دۆزراوەتەوە هۆیەکەی ڤایرۆسێکە کە لە ئەنجامی گازگرتنی گەنەوە دروستدەبێت. ئەم نەخۆشیە دەبێتە هۆی ئاوسان و خوارکردنی جومگەکان و نەخۆش هەست بە ئازارێکی زۆردەکات و بە زەحمەت دەتوانێت ئەندامی توشبوو بجوڵێنێتەوە. بەگشتی ئاوسانی جومگەکان بە دەرمانی جۆری اسپرین چارەسەردەکرێت بۆ کەمکردنەوەی ئازار و ئاوسانەکە، هەروەها چارەسەری سروشتی یارمەتی زۆری چارەسەری ئەم نەخۆشیە دەدات. مەساج و لێدانی شەپۆلە دەنگیەکان لەلەشدا زۆر بەسوودن بۆ چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشیە.


سەرچاوەکان



651 بینین