گەرما

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-19-22:59:00 - کۆدی بابەت: 3468
گەرما

ناوه‌ڕۆك

گەرما چییە؟

ڕۆژێک لە ڕۆژان زانایان باوەڕیان وابووە گەرما جۆرێکە لە شلەمەنی، لە تەنە گەرمەکانەوە دەچێت بۆ تەنە ساردەکان. ئەو شلە خەیاڵیە پێی دەوترا ((تین)) یان یەکەی گەرمایی، بەڵام ئێستا دەزانین گەرما جوڵەیەکی بەردە و لمە بۆ گەردیلە و گەردیلۆکەکان لە تەنەکان و شتەکاندا. بۆ نموونە کاتێک گەردیلە و گەردیلۆکە دەریاییەکان زۆر بە خێرایی دەجووڵێنەوە، دەڵێین پلەی گەرما بەرزە، یان هەوا گەرمە کاتێک لەسەرخۆ دەجوڵێتەوە. وەکو لە ڕۆژێکی سارددا دەیبینین، هەست دەکەین هەوا خۆشە گەردیلە و گەردیلۆکەکان ناتوانن بە ئازادی لە شلەمەنیەکان و تەنە ڕەقەکاندا بجووڵێنەوە، بەڵام جووڵەش هەیە. تەنانەت لە پلەی گەرمای بەفری تواوە دا. گەردیلەکان لە جوڵانی بەردەوامدان. بە جۆرێک کە گەردیلەیەکی هایدرۆجین، لەو پلەی گەرمایەدا بە خێرایی (١٩٥٠) مەتر لە چرکەیەکدا دەجووڵێتەوە. لە ١٦ سانتیمەتری سێجادا و لە یەک چرکەدا هەزار ملیۆن لێدان ڕوودەدات لە نێوان گەردیلەکاندا. گەرمی و گەرما یەکێک نین. سوتاندنی گازێکی زۆر لە سوتاندنی گازێکی کەم گەرمتر نییە، بەڵام گەرمای زۆرتر دەدات چونکە ڕێژەیەکی زیاتر لە گاز سوتاوە. گەرمی شێوەیەکە، لە شێوەکانی وزە. ئێمە کاتێک گەرمی دەپێوین، واتە وزە دەپێوین گەرمی بە (کالۆری) دەپێورێت. ((کالۆری)) ڕێژەی گەرمایەکی پێویستە بۆ بەرزکردنەوەی گەرمای یەک گرام لە ئاوی یەک پلەی سەدی، بەڵام پلەی گەرمای لەش بە تەرازوی گەرمی پێو ((ترمۆمەتر)) دەپێورێت. کاتێک دوو شت بەیەکەوە دەنووسێنین، دەشێت دەرفەتێک لە نێوانیاندا نەمێنێت بۆ  چوونی وزەی گەرما لە یەکێکیانەوە بۆ ئەوی تر. بۆیە پێیان دەڵێن پلەی گەرمایان یەکێکە ، بەڵام ئەگەر یەکێکیان لە ئەنجامی خاوی گەردیلەکانی، گەرمای خۆی لە دەستدا و ئەوی تریش لە ئەنجامی خێرایی گەردیلەکانی وەری گرت، ئەو کات دەڵێن گەرماکە لە شتە گەرمەکەوە چووە بۆ شتە ساردەکە.


سەرچاوەکان



498 بینین