سووتەمەنی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-19-22:26:00 - کۆدی بابەت: 3464
سووتەمەنی

ناوه‌ڕۆك

سووتەمەنی چییە؟

سووتەمەنی ماددەیەکە دەسوتێنرێت بۆ ئەوەی گەرمی و ڕووناکیمان پێبدات، لەگەڵ وزەدا. کرداری سوتان کردارێکی کارلێکی کیمیاوییە. ماددە سوتاوەکە لەگەڵ ئۆکسجینەکەدا یەك دەگرن لە هەوادا بۆ بەرهەم هێنانی وزە. وزەکەش لە شێوەی ڕوناکی و گەرمیدا دەردەچێت. سەرچاوەی وزەی سووتەمەنییەکان خۆرە، ڕووەکەکان کە سووتەمەنی لێیانەوە دروست دەبێت، وزەی خۆر پەسیسە دەکەن لە دروست کردنی ڕیشاڵەکانیاندا، ئەو وزەیەی کە لە دار و خەڵوزی سوتاوەوە دەردەچێت ڕووەکەکان بەو جۆرە پەسیسەیان کردووە. ئێمە کاتێک خەڵوز یان نەوت دەسوتێنین واتە بەکارهێنانی ئەو وزەیەی کە ڕووەکەکان پێش ملیۆنەها ساڵ پەسیسەیان کردووە. چەندین جۆر لە سوتەمەنی هەیە، لە ڕاستیدا ئەوەی بسوتێت دەتوانین بە سووتەمەنی ناوی ببەین، بەڵام بەناوبانگترین جۆری سووتەمەنی خەڵوز و دار و گازی سروشتی و نەوتە. دەتوانین سووتەمەنی پۆلێن بکەین بۆ وشک، شل، گازی یان بە گوێرەی بنەچەکەی خۆیان پۆلێنیان بکەین بۆ سووتەمەنی سروشتی و کیمیاوی و کانزایی. دار یەکەمین جۆری سووتەمەنی بووە کە مرۆڤ بەکاری هێناوە. بە درێژایی هەزاران سەدە دار گرنگترین سوتەمەنی بووە بۆ مرۆڤ، چونکە بە ئاسانی دەستی کەوتووە و هەرزانیش بووە، بەڵام لە سەدەی شازدەهەمدا دار وای لێهات بە ئەستەم دەستی مرۆڤ دەکەوت و خەڵوز جێگای گرتەوە. خۆر ڕێژەیەکی زۆر لە کاربۆنی تێدایە، کاربۆنیش بەشێکی گرنگە لە زۆربەی جۆرەکانی خەڵوزدا. هەر سووتەمەنیەکیش ڕێژەیەکی زۆر لە کاربۆنی تێدابێت باشتر دەسوتێت و ئاگرەکەشی گەرمترە.


سەرچاوەکان



742 بینین