حوکمی نوێژی بە کۆمەڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-18-17:32:00 - کۆدی بابەت: 3418
حوکمی نوێژی بە کۆمەڵ

ناوه‌ڕۆك

نوێژی بە كۆمەڵ

لە كتێبی (المجموع)ـی ئیمام نەوەوی(پەیڕەوی مەزهەبی ئیمام شافعی) ڕەزای خوای لەسەربێت ئەفەرموێ : لە مەزهەبی ئیمام شافیعیدا هاتووە كە نوێژی بەكۆمەڵ فەرزی كیفایەیە، واتە لەو جێگەدا (شار، لادێ، گەڕەك) ئەنجام درا لەسەر كەسێكی تر دەكەوێ و واجب نییە، بەڵام زانایانێك وەك ئیمامی (عەتا و ئەوزاعی و ئەحمەد و ابن المنذر) فەرموویانە واجبە و دەبێ پیاوان لە هەركوێ بن گەر عوزرێكیان نەبوو ئەنجامی بدەن، بەڵام هەندێك زاناش فەرموویانە گەر مزگەوت نزیكی ماڵ بوو واجب دەبێ.

فەلسەفەی كۆبوونەوەی خەڵكی لە مزگەوت قوتابخانەیەكە بۆ پەروەردە و بەهێزكردنی ڕۆحی برایەتی و هاوكاری و پەیوەندی كۆمەڵایەتی، كە ئەمەش ڕۆح و كاكڵەی دینداری و پەیامی ئیسلامە.

پێغەمبەری خوا – دروودی خوای لەسەربێ- دەفەرموێ :

(بشر المشائين في الظلم إلى المساجد بالنور التام يوم القيامة) ابوداود.

واتە : (موژدە بدەن بەوانەی بە تاریكیدا دەچن بۆ نوێژی بە كۆمەڵ (بەیانی و شێوان) كە ڕۆشنایی و ڕووناكی تەواویان لە ڕۆژی دواییدا پێ دەدرێ.

نوێژی بە كۆمەڵ واجب نییە، بەڵام ئەنجامدانی پاداشتێكی گەورەی هەیە و تاكێكی كراوە و خاوەن كەسایەتی و هەڵگری بەرپرسیاریەتی دروست دەكات.

 


سەرچاوەکان



753 بینین