نیشانەکانی هەوکردنی گەدە چین؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-17-19:06:00 - کۆدی بابەت: 3394
نیشانەکانی هەوکردنی گەدە چین؟

ناوه‌ڕۆك

هۆکارەکانی هەوکردنی گەدە چین؟

هۆکانی هەوکردنی کتوپڕی گەدە بریتین لە: خواردنەوەی ڕادەبەدەری کحول، بەکارهێنانی دەرمانگەلێک وەک ئەسپرین و دیکڵۆفێناک، سترێس (دڵەڕاوکێ)، زەبر بەرکەوتنی شوێنەکە، سووتان و شۆک، هەروەها بەکتریایەک بە ناوی هێلکۆباکترپیلۆری.
بەشێک لە هۆکارەکانی هەوکردنی درێژخایەنی گەدە بریتین لە: هێکلۆباکترپیلۆری، پێکهاتنی دژەلەش دژ بە بەشێک لە خانەکانی گەدە کە دەبێتە هۆی کەم خوێنی (بەهۆی نەبوونی ڤیتامین B12) و گەڕانەوەی نائاسایی زیلک بۆ ناو گەدە.


سەرچاوەکان



930 بینین