زیندەوەر چییە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-17-14:29:00 - کۆدی بابەت: 3390
زیندەوەر چییە؟

ناوه‌ڕۆك

زیندەوەر

زانایان دەڵێن، هەموو شتێکی زیندوو زیندەوەرە. مرۆڤ زیندەوەرە، هەروەها مشک و ماسی و مێرو و دار و بەکتریا و مارغریتای بچووک "گوڵێکی بەهارەیە" لەگەڵ زیندەوەرە بچووکەکانی تردا. گیاندارەکان لە هەندێک سیفاتی گرنگدا هاوبەشن لەبەر ئەو هۆیە زانایان وشەی"زیندەوەر" یان بۆ بەکاردێنن. وشەی زیندەوەر هەموو گیاندارێکی زیندوو دەگەیەنێت. بە واتای ئەندام و بەشەکانی بە ڕێگەیەکی دیاریکراو پەیوەستە بە یەکەوە و لە ناو زیندەوەرەکاندا کاری دیاریکراوی خۆی دەکات. بۆ ئەوەی ماددەکە زیندووبێت دەبێت چالاک بێت، چالاکی کیمیاوی زیندەوەر لە ناو زیندەوەرەکاندا ڕوو دەدات. ئەو چالاکییە کیمیاویەش کردارێکی بەردەوامە، ئەگەر بووەستێت و بەردەوام نەبێت ئەوا زیندەوارەکە دەمرێت. دەبێت ووزە بچێتە ناو لەشی زیندەوەرەکەوە تا وەکو ئالییەتی ژیانی کارا بێت، وەکو چۆن دەبێت مەواد بە ناو زیندەوەرەکەدا بچێت. زیندەوەر شێوە و خۆراکە. دەبێت خۆراکی تازە بچێتە گیانی زیندەوەرەکەوە وە بچێتە شوێنی ئەو خۆراکەی لە لەشی دەردەچێت. دەرچوونی ووزە و ماددە بە ناو لاشەی زیندەوەردا پێی دەوترێت "الأیض"کە بریتییە لە کردار گەلێک پەیوەندی هەیە بە پێکهاتەی پلازما و لەناوچوونیەوە بە تایبەت ئەو گۆڕانکاریە کیمیاویانەی کە ووزەی پێویست بۆ کردارەکان و چالاکییە زیندووەکان دەستەبەر دەکات، کە بریتییە لە چوونی خۆراکی تازە بۆ شوێنی خۆراکە دەرچووەکە. دەبێت زیندەوەر گەشە بکات تا دەگات بە قەبارەی خۆی، دەشبێت زیاد بکات. واتە زیندەوەری بچووک بەرهەم بهێنێت تا بچێتە شوێنی زیندەوەرە گەورەکان. بەو جۆرە دەتوانین بڵێین ئەگەر زیندەوەرەکان گەشە بکەن ئەوا  لە ژیاندا دەمێننەوە و لەناو ناچن.


سەرچاوەکان



1679 بینین