دووەم ئۆکسیدی کاربۆن چۆن کەم ناکات؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-17-14:23:00 - کۆدی بابەت: 3388
دووەم ئۆکسیدی کاربۆن چۆن کەم ناکات؟

ناوه‌ڕۆك

ئایا دەزانن سوڕی کاربۆن لە گەردووندا چییە؟

سوڕی کاربۆن ئەو کردارەیە کە تیایدا گواستنەوەی کاربۆن لە سروشتەوە بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی زیندەوەران بەکاری بهێنن و بە جۆرێک کە ڕێژەی سەدی جێگیری کاربۆن لە سروشتدا پارێزراو بێت، سەرچاوەی سەرەکی کاربۆن لە پێناو ژیاندا دووەم ئۆکسیدی کاربۆنە لە کەشدا کە زیندەوەرە ئەندامیەکان لە هەوادا وەری دەگرن و دەریشی دەدەنەوە بۆ هەوا. ئەم سوڕە بەردەوام دەبێت و ژیان بەبێ ئەوە نابێت. لەو خولەدا بەکارهێنانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە هەوادا بەردەوامی دەبێت. بۆ ئەوەی ڕووەکەکان دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بەرهەم بێنن لە تیشکی خۆرەوە وزە وەردەگرن و ئەم کردارەش پێی دەوترێت "ڕۆشنەپێکهاتن". ڕۆشنەپێکهاتن بەرپرسە لە گەشەسەندنی ڕەگی ڕووەکەکان و قەد و گەڵاکانیان. ڕووەکەکان بە دوو ڕێگا دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەردەدەن بۆ هەوا. یەکەمیان بە شەو کاتێک خۆر نامێنێت و ڕۆشنەپێکهاتن دروست نابێت دووەمیشیان کاتێک ڕووەکەکە دەمرێت و شیتەڵ دەبێت، پاشماوەکەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەدات بە هەوا. پاشماوە ڕزیوەکانی ڕووەک و ئاژەڵان لە شێوەی سوتەمەنی جۆرا و جۆردا وەکو خەڵوز و نەوت و گازی سروشتی لە کاتی سوتانیاندا جارێکی تر دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بەرز دەکەنەوە بۆ بەرگە گاز. بەم جۆرە هەموو گیانداران بەردەوام دەبن لە بەکارهێنانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگە گازدا و دوای ئەوە بۆی دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی ڕێژەی سەدی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە سروشدا نەگۆڕ بێت.


سەرچاوەکان



1340 بینین