دار چۆن گەشە دەکات؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-16-22:25:00 - کۆدی بابەت: 3361
دار چۆن گەشە دەکات؟
پرسگەی ئاژەڵ و ڕووەک

ئایا دار گەشە دەكات؟

وەکو هەموو زیندەوەرانی تر دارەکانیش پێویستیان بە خواردن هەیە تا بتوانن گەشە بکەن.

لە کوێوە دار خواردنی دەست دەکەوێت؟

دار لە خۆڵەوە ئاو و مەوادی کانزایی وەردەگرێت، هەروەها دووەم ئۆکسیدی کاربۆنیش لە هەوا. گەڵای دار سوود لە وەرزی تیشکی خۆر وەردەگرێت لە دروستکردنی نەشەویات و شەکەریات و سلیلۆز (دڵنیا نیم). بەوەش دار هەڵدەستێت بە کردارێکی کیمیایی تا بتوانێت بژێت و گەشە بکات. لە نێوان داری دارێک و توێكڵەکەیدا خانەگەلێک هەن کە پێیان دەوترێت (کرۆک) کە ئیشی دروست کردنی خانەی تازەیە. ئەوەی کە لە تەنیشتی دارەکەوە کە (کرۆکە) کە چەکەرە دەکات دەبێتە دار، بەڵام ئەوەی لە دیوی دەرەوەیە دروست دەبێت دەگیرسێت بۆ ئەوەی ببێتە توێکڵ بەم ڕێگەیە، هەرچەند دارەکە تەمەن تەنگە ئەستور دەبێت. تیرەی دارەکە هەتا بێت گەورەتر دەبێت بەڵام ئەمە لە توێکڵەکەیدا ڕوونادات، لەبەر ئەوەی توێکڵی دەرەوە دەڕزێت و دەمرێت و دەکەوێت. دارەکان گەشە دەکەن لە گەورەبوون و بەرزبووندا. لە سەری هەر لقێک یان چڵێکدا کۆمەڵێک خانەی زیندوو هەیە لەکاتی گەشە کردنی چالاکدا، ئەو خانانە کەرت دەبن و خانەی تازەتر بەرهەم دەهێنن، ئەو خانانە گەورەتر دەبن گەڵای تازە دروست دەکەن. سەڕەڕای دروستبوونی لق و پۆپی تازە بەم جۆرەش درێژی لقەکان زیاتر دەبێت، دوای ماوەیەک ئەو خانانە لەسەر پەڕی لقەکەوە، چالاکیەکانی کەم دەبێتەوە درێژبوونیش لە لقەکاندا خاو دەبێتەوە! بۆیە ئەو خانە تازانە وەکو توێکڵەکە ڕەق دەبن و شکۆفەیەک دەهێنن، کە دەتوانین لە زستاندا ئەو شکۆفانە بە سەر دارانەوە ببینین. لە بەهاردا توێکڵی شکۆفەکە دەڕزێت یان دەکەوێت لقەکەشی درێژ دەبێت بەو جۆرە دەبینین بەهۆی چینی کرۆکەوە لە دارەکەدا و بە یارمەتی خانە چالاکەکان لە سەری لقەکەدا. دارەکان بە درێژی و پانی گەشەدەکەن ساڵ لە دوای ساڵ. ئەگەر پارچەیەکی پان لە دار وەربگرین سەیر دەکەین گورزەیەک کاڵ و تۆخی تێدایە. جیاوازی ڕەنگەکانیش دەگرێتەوە بۆ جیاوازی قەبارەی ئەو خانانەی کە دارەکەیان دروست کردووە. گورزە کاڵەکان کە خانەکانیان گەورەترە لە وەرزی بەهار و سەرەتای هاویندا دروست بوون. بەو جۆرە ڕێژەی دروست بوونی دارەکە لەو ساڵەدا دەزانین بە ئامار کردنی دەتوانین تەمەنی دارەکە بزانین.


سەرچاوەکان



422 بینین