کانزاکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-16-21:46:00 - کۆدی بابەت: 3360
کانزاکان

ناوه‌ڕۆك

کانزاکان

کانزا هەر مادەیەکە لە توێکڵی زەویدا هەبن و لە شتێکی زیندەوە نەیەت. هەندێک جار بە پتڕۆڵ و خەڵوز و بەردی قسڵی (الجیر) دەوترێت (کانزاکان) لەبەر ئەوەی لە ئەو ڕووەک و ئاژەڵانە پێک دێت کە پێش هەزارەها ساڵە لەسەر زەویدا ژیاون و کانزاش نەبوونە. کانزاکان دەکرێنە دوو بەشەوە: کانزاییەکان و ناکانزاییەکان. لە کانزا کانزاییەکان (ئاسن، مس، ئەلەمنیۆم). لە کانزا ناکانزاکان وەکو کوارتز (مرۆ) و ئەسبستۆس (ئاوریشمی بەردین)، کانزایەکە کە ناسوتێت و گەرما ناگەیەنێت) لە شێوەی دەزوودایە و قوماش و پارچە و کەرەستەی تری نەسوزی لێ دروست دەکرێت. لەگەڵ کالیستدا (کاربۆناتی کالسیۆمی کریستاڵ بوو) کانزا هەیە لە شێوەیەک پێی دەوترێت (کریستاڵی) یان (بلور). زۆر ئاسانە جیاوازی نەکەین لە نێوان کانزاکان و بەردەکاندا، بەڵام جیاوازیش هەیە لە نێوانیاندا، کانزا پێکهاتەی تایبەتی خۆی هەیە، پێکهاتەی کیمیایی کانزاکان هەرچیەک بن هەر ئەوەیە، لەبەر ئەوەیە ئەو کانزایەی لە هەر شوێنێکی دنیادا بدۆزرێتەوە هەمان بریقە و ڕەقی و تایبەتمەندی هەیە. بەڵام بەردەکان لە تێکەڵەیەک لە چەند کانزایەک پێک دێت، بۆ نمونە گرانیت لە کانزاکانی وەکو کوارتو و گلسیار (سلیکاتی ئەلەمنیۆم) و میکە (مادەیەکە لە شوشە دەچێت) و مەوادی تر پێکدێت. دەشێت پارچەیەک گرانێت لە شوێنێکدا یەکێک لەو مادانەی زیاتر تێدابێت وەک گرانێتێک لە شوێنێکی تر لە جیهاندا. کانزاکان لە زۆر شوێندا هەن. لەناو بەرددا لەناو لمدا لەناو بەردی بچوکدا بە شێوازی زۆر و جیاواز. زۆر لە کانزاکان پێش چەندین ساڵ کریستاڵ و رشەق بوونە. لە بەردە زۆر گەرمەکاندا تواونەتەوە. ئەڵماس و میکە و فلوسبار نموونەی ئەو کانزایانەن کە بەو شێوەیە دروست بوونە. زۆربەی کانزاکان بەهۆی دەگمەنی و جوانیانەوە زۆر بەنرخن. ئەو بەردانە پێیان دەوترێت (گەوهەر) لەوانە ئەڵماس و ئەقیقەی سوور تۆباز، زەرگۆن. لەلایەکی ترەوە کانزای وا هەیە دەشێت لە هەموو شوێنێک دەست بکەوێت، بەربڵاوترینیان کانزای کوارتزە کە دووسەد جۆری هەیە و دەشێت لە هەموو شوێنێکدا دەست بکەوێت.


سەرچاوەکان



3475 بینین