گەوهەرەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-16-21:43:00 - کۆدی بابەت: 3359
گەوهەرەکان

ناوه‌ڕۆك

گەوهەرەکان

گەوهەرەکان لای مرۆڤ جازبیەتێکی تایبەتی هەیە. خەڵکی بۆیە ئەو گەوهەرانەیان لە مل کردووە بۆ ئەوەی لە نەخۆشی و چاوی پیس بە دووربن. باوەڕیشیان وابووە هەندێک لە گەوهەرەکان هێزێکی تێدایە ئەوانەی بە خۆیاندا دەکەن دەتوانن داهاتوو بخوێننەوە، وای بۆ دەچوون هەندێک لە گەوهەرەکانی تر دەتوانن کەسێکی تاوانبار و یان بێ تاوان بدۆزێتەوە. لە کۆندا خەڵکی بەهۆی ڕەنگەکانەوە گەوهەرەکانیان لێک جودا کردەوە. بە هەموو جۆرە بەنرخەکانیان (یاقووت) و بە هەموو بەردە سەوزەکانیشیان دەوت (زمرد)، بە هەموو بەردە شینەکانیشیان دەوت (یاقووتی شین). بەڵام دوای ئەوە مرۆڤ دۆزییەوە کە هەندێک لە گەوهەرەکان لە هەندێکی تریان ڕەقترن و زیاتریش تەمەن دەکەن. لەبەر ئەوە نرخ و بەهای زێڕ پشتی نەدەبەست بە ڕەنگ و درەوشانەوەی و دەگمەنیەکەی بەڵکو بە ڕەقیەکەشی. ئەمڕۆ ئەڵماس بە گرنگترین گەوهەر دادەنرێت، سەرەڕای جوانییەکەی بەڵام وشەی (بەنرخ) تەنها لەگەڵ چوار لە بەردەکاندا بەکاردەهێنرێت ئەوانیش (ئەڵماس، یاقوت، زومرد، صفیران) بەڵام بەردەکانی تر نیمچە بەنرخن وەك (ئۆباڵی، صمیشت، توباز)، ئەڵماس گرانترین و سادەترین گەوهەرە کە لە یەک توخم پێکدێت ئەوەش کاربۆنی خاڵیسە. بەڵام یاقوت و صفیر لە مادەیەکن پێی دەوترێت (کورندم) (ئۆکسیدی ئەلەمنیۆم) یاقوت بۆیە ڕەنگی سووری وەرگرتووە بە هۆی بوونی ڕێژەیەکی کەم لە ئاسن لە کۆرۆندۆمەوە هەروەها بوونی جۆرەها ئۆکسیدی جیاواز وادەکات ڕەنگی صفیرە کە شینێکی درەشاوە یان شینێکی مەخڵەمی بێت. زۆرێک لە جوانترین گەوهەرەکان لە مادەیەک دروست دەکرێن پێی دەوترێت (سلیکات) تۆباز و ترمالین لە گروپی سلیکاتن. هەروەها عەقیزی سووریش لە سلیکاتە. هەندێک لەو گەوهەرانەی سەر بە خێزانی کوارتزن لەوانە حمیشت. بەڵام ئۆباڵ سلیکاتەکە بە ڕێژەی ئاو تیایدا لە ٥ بۆ ١٠ لە سەدە. بەو بۆنەیەوە ئۆباڵ یەکێکە لەو بەردە بەنرخە کەمانەی کە خەڵکی باوەڕیان وایە شەڕ بۆ خاوەنەکانیان دەهێنێت. زۆرێک لە خەڵکی تا ئەم ڕۆژگارەش بەهۆی ئەو خورافاتەوە ئۆباڵ لە مل ناکەن. ئەمڕۆ بەوشێوەی دەستکرد زۆر لەو بەردانە لە کارگەکاندا دروست دەکرێت.


سەرچاوەکان



627 بینین