قەوارە و کاری کۆئەندامی میز و میزەڕۆ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-16-16:12:00 - کۆدی بابەت: 3351
قەوارە و کاری کۆئەندامی میز و میزەڕۆ

ناوه‌ڕۆك

کۆئەندامی میز و میزەڕۆ لە چی پێکهاتووە و کاری چییە؟

ئەم دەزگایە لە دوو گورچیلە، دوو بۆریی میز، میزڵدان و میزەڕێ پێکدێ و ئەرکی ئەو دروست کردن، کۆکردنەوە، ڕاگرتن و ڕاماڵینی میزە.

گورچیلەکان چین و چ کارێک دەکەن؟

گورچیلەکان دوو ئەندامن لە شێوەی پاقلە. لە بەشی پشتەوەی بۆشایی گەدە و کەمێک ژێرتر لە قەفەسەی سنگ جێگیرن و دەکەونە ئەملا و ئەولای بڕبڕەی پشت. هەر گورچیلەیەک نزیک بە یەک ملیۆن کەناڵ یان گورچیلەی هەیە. ئەم کەناڵانە پێکهێنەری بینا و پێکهاتەی گورچیلەن و کاری سەرەکیی ئەو بینایەش بەڕێوە دەبەن.

پێکهاتەی گورچیلە و گورچیلکە

کاری سەرەکیی گورچیلکە بریتییە لە:

- دروست کردنی میز و جیاکردنەوەی کەرەستەی ناپێویستی وەکو ئوورە، کراتێنین لە پلازمای خوێن وە دەرنانیان لە جەستەی مرۆڤ.
- ڕاگرتنی هاوسەنگی ئاو و ئەلکترۆنەکان.
-دروست کردنی خڕۆکە سوورەکانی خوێن لە مۆخی ئێسکدا.
-هاوسەنگ کردنی فشاری خوێن.

کاری بۆریی یان لوولەی میز چییە؟

بۆڕیی میز لوولەیەکی باریکە، میز لە گورچیلەوە بۆ میزڵدان دەگوازێتەوە. درێژایی بۆریی میز 25 تا 30 سانتیمەترە.

کاری میزڵدان چییە؟

میزەڕێ پلۆسکێکە و میز لە میزڵدانەوە بەرەو دەرەوەی میزڵدان ڕادەگوێزێ. درێژایی ئەم لوولەیە لە پیاواندا 20 سەنتی مەتر و لە ژناندا 3 تا 5 سانتی مەترە.


سەرچاوەکان



726 بینین