ڕەنگ کوێری

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-16-14:45:00 - کۆدی بابەت: 3342
ڕەنگ کوێری

ناوه‌ڕۆك

جۆن داڵتۆن

زانای كیمیایی جۆن داڵتۆن پێش دووساڵ لە وانەیەكدا لە کۆمەڵگای ئەدەبی و فەلسەفی لە مانچستەر باسی ڕەنگ كوێری كرد، لەم كاتە بەدواوە ڕەنگ كوێری بە داڵتۆنیزم ناسرا، داڵتۆن توانی دوو جۆر ڕەنگكوێری بدۆزێتەوە، كە لە دوای كۆچی دوایی داڵتۆن توێكاری بۆ چاوی كرا و هۆكارەكەی زانرا.

ڕەنگ كوێری

ڕەنگ كوێری بریتییە لە كێشە لە بینینی ڕەنگی سوور، سەوز، شین، یان تێكەڵەیەك لەم ڕەنگانە، دەگمەنە كەسێك هەبێت ئەم ڕەنگانە هیچیان نەبینێت، نەخۆشی ڕەنگ كوێری هۆكارەكەی بۆماوەییە، كەسێكی ئاسایی كە لەدایك دەبێت سێ جۆر خانەی قوچەكی لە چاویدا بوونی هەیە كە تایبەتن بە سێ ڕەنگە سەرەكییەكە (سوور، سەوز، شین)، بۆیە بینینی ڕەنگەكان بەندە لەسەر ئەم جۆرە خانانە لە كاتی نەمانی هەریەكێك لەم خانانە كەسەكە ناتوانێت ئەو ڕەنگەی كە تایبەتە بەو خانەیە بەجوانی بیبینێت یاخوود وەك ڕەنگێكی تر دەیبینێت، هەندێك جار بەبۆنەی پیربوونەوە یاخود زیان گەشتن بە چاو دەكرێت تووشی ڕەنگ كوێری ببیت.

كاریگەرە ڕەنگ كوێری لەسەر ژیانی ڕۆژانە

ڕەنگ كوێری دەكرێت خوێندنەوە قورس بكات یان جیاكردنەوەی وێنەكان، هەروەها بە كێشە دادەنرێت بۆ ئەو منداڵانەی كە نەزانراوە نەخۆشی ڕەنگ كوێریان هەیە چونكە كەرەستەكانی فێركردن زۆرجار ڕەنگاوڕەنگن، هەروەها ئەو كەسانەی كە ڕەنگ كوێریان هەیە ئەو نوسینانە ببینن كە بە تەباشیری زەرد لەسەر تەختەی سەوز نوسراون، هەروەها بۆ بەتەمەنەكان دەكرێت كێشە دروستبكات لەكاتی كڕینی سەوزە و میوەكاندا، یان لەكاتی شۆفێریدا چونكە ڕەنگەكانی ترافیكلایت جیاناكەنەوە.


سەرچاوەکان



1292 بینین