مێژووی جامی جیهانی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-16-03:40:00 - کۆدی بابەت: 3336
مێژووی جامی جیهانی

ناوه‌ڕۆك

مێژووی جامی جیهانی

پێش ساڵی 1930 پاڵەوانیەتییە وەرزشییەکانی جیهان سنووردار بوون بە پاڵەوانیەتییەکانی ئۆڵۆمپیاد کە تەنیا لە چەند تیپێکی ناشارەزا پێکدەهات. هەروەها هەندێک یاری و خولی نافەرمی تر كە لە کۆتایی سەدەی 19 و سەرەتای سەدەی بیستەم ئەنجامدەدرا وەك پاڵەوانێتی جامی سیر تۆماس لیپتۆن (Sir Thomas Lipton Trophy) كە دووجار ئەنجامدراوە لە ساڵەكانی 1909 و 1911. بەتێپەڕبوونی كات یاری تۆپی پێ بەناوبانگتر و فراوانتر دەبوو بۆیە ئەمەش هانی ڕێكخراوی فیفای دا کە بۆنەیەکی گەورە ڕێکبخات کە چەند تیپێك لەسەرتاسەری جیهانەوە بەشداری تێدا بكات، بەم شێوەیە یەكەم پاڵەوانێتی فەرمی جامی جیهان لە وڵاتی ئۆرۆگوای ڕێكخرا لە ساڵی 1930، پاشان ئەم پاڵەوانێتییە هەموو چوار ساڵ جارێك ئەنجام دەدرایەوە، هەروەها بەو جامەی كە دەدرا بە براوە دەوترا جولێس ریمێت (Jules Rimet) كە ئەو كەسەیە كە پێشنیاری ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتییەی كرد، ناوی كاسەكە بەهەمان شێوە مایەوە تا ساڵی 1970، دواتر ناوەكەی گۆڕدرا بۆ جامی جیهان.

ئەو هەڵبژاردانەی كە زۆرترین نازناوی جامی جیهانیان هەیە

لێرەدا ناوی ئەو هەڵبژاردانە دەخەینەڕوو كە زۆرترین نازناوی جامی جیهانیان هەیە:

هەڵبژاردەی بەڕازیل: 5 نازناو.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا: 4 نازناو.

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا: 4 نازناو.

هەڵبژاردەی فەڕەنسا: 2 نازناو.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین: 2 نازناو.

هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای: 2 نازناو.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا: 1 نازناو.

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا: 1 نازناو.

ئەو هەڵبژاردانەی كە زۆرترین ڕێژەی بەشداریكردنیان لە جامی جیهانیدا هەیە

هەڵبژاردەی بەڕازیل: 21 جار.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا: 19 جار.

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا: 18 جار.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین: 17 جار.

هەڵبژاردەی فەڕەنسا: 15 جار.

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا: 15 جار.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا: 15 جار.

هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای: 13 جار.

هەڵبژاردەی هۆڵەندا: 10 جار.

ئەو هەڵبژاردانەی كە چانسیان نەبووە لە جامی جیهانیدا

چەندین هەڵبژاردە هەن كە توانیویانە بگەنە یاری خۆتایی خولەكە بەڵام براوە نەبوون، كە بریتین لە: هۆڵەندا، توانیویەتی 3 جار بگات بە یاری كۆتایی بەڵام لە هیچیاندا براوە نەبووە، دواتر هەڵبژاردەی هەنگاریا كە 2 جار گەیشتووەتە یاری كۆتایی بەبێ ئەوەی هیچكامیان بباتەوە، هەروەها هەڵبژاردەی ئەرجەنتین كە توانیویەتی 5 جار بگات بە یاری كۆتایی بەڵام تەنها 2 نازناوی بردووەتەوە.

كورتەیەك لەبارەی جامی جیهانی

جامی جیهانی چوارساڵ جارێك لە وڵاتێكی دیاریكراو ئەنجامدەدرێت، كە لە لایەن یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتیەوە كە بە (فیفا) ناسراوە هەڵدەبژێردرێت. لە جامی جیھاندا، ئەو ٣٢ تیپەی بەشدار دەبن، بەسەر ٨ گرووپدا بڵاو دەبنەوە، یارییەکانی جامی جیھانی لە لایەن زیاتر لە ٢٠٨ کەناڵی جیھانییەوە پەخش دەکرێت، بە شێوەیەک کە بینەرانی یاریی کۆتایی مۆندیالی ٢٠٠٦ـی نێوان ئیتاڵیا و فەرەنسا گەیشتە میلیار و نیوێک بینەر و ئەوەیش ژمارەی پێوانەیی بوو، ھەروەھا بە کۆی ٦٤ یارییەکە، زیاتر لە ٤٠ میلیار کەس بینەر بوون.

 


سەرچاوەکان



737 بینین