هۆکاری بۆنی خۆشی دوای باران بارین چییە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-13-23:38:00 - کۆدی بابەت: 3220
هۆکاری بۆنی خۆشی دوای باران بارین چییە؟

ناوه‌ڕۆك

بۆنی باران

زۆرینەمان هەستمان بەو بۆنە خۆش و دڵڕفێنەی دوای باران بارین كردووە كە گەیشتووە بە لوتمان و چێژمان لێی بردووە، زۆرێكیش دەڵێن ئەوە بۆنی ئازیزانی كۆچكردوومانە بەڵام ئەوە هۆكارێكی زانستی نیە و ڕاست نییە.

ئەی ئایا هۆكاری ئەو بۆنە چییە؟

ئاو خودی خۆی بۆن و ڕەنگی نییە، بەڵام كاتێك باران دەبارێ دڵۆپە ئاوەكان بەر زەوی وشك دەكەون بۆنێك پەیدا دەبێت كە بە زمانی زانستی پێی دەوترێت (پێتریكۆر) كە هۆكارەكەی بەكتریایەكە كە لەسەر ڕووی زەوی دەژی بەناوی جیۆسمین

لە ساڵی 1960 دوو لێكۆڵەری زەویناسی دوای توێژینەوە بۆیان دەركەوت ژمارەیەكی ئێجگار زۆر بەكتریای لەوشێوەیە لەسەر ڕووی زەوی وشك دەمێننەوە و گەردەكانیان بەشێوەیەك دروستكراوە كە لەكاتی پێكدادان لەگەڵ باران، بۆنی ئەو ڕووەكانە بڵاوبكەنەوە كە بۆنیان خۆشە و وەك زەیتێك یان تەڕاییەك پێشتر بڵاوبوونەوەتەوە بەناخی زەوییە وشكەكەدا.

ئەو گەردانە لە جۆری بەكتریای Streptomycesـنن كە لە زۆرینەی خاكە سەلامەتەكاندا بوونیان هەیە، هەروەها ئەم بەكتریایە بۆ دروستكردنی ئەنتی بایۆتیك بۆ مەبەستی بازرگانیش بەكاردێن، بەڵام زۆرێك لە گیانداران بەو بۆنە هەستیارن و هەندێكیان ناتوانن بەرگەی بگرن.

 لە سەرەتاكانی ساڵی 1960 لە هیندستان ئەم بۆنە بە ناونیشانی بۆنی ماتیكای بەناوبانگەوە دەفرۆشرا، ئێستا جیۆكیمیا یاخود زانستی (زەویناسی كیمیایی) كە زانستێكە گرنگی بە ماددە كیمیاییەكانی زەوی دەدات یەكێكە لە پێكهاتە سەرەكییەكانی بۆنەكان، زۆرێك لە ماددە كیمیاییەكان كە بۆنی خۆشیان لێوەدێت لەگەڵ گەڵامێودا تێكەڵ دەكرێن و لەگەڵ بارینی باران ئەو بۆنانە زیاتر دەبن و كاریگەرییان دەردەكەوێت، هەركاتێكیش زەوییەكی وشك یان گیایەكی وشك هەبێت بۆنەكە بەهێزتر دەبێت.

جیا لەمانەش هەریەك لە هەورەبروسكە و تریشقە كاریگەرییەكی باشییان لەسەر بڵاوبوونەوەی ئەو بۆنانە هەیە.


سەرچاوەکان



1178 بینین