ناوهڕۆك
لێكدانه‌وه‌ی خهونهكان
لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای دۆزه‌خ لە خەودا کردووە .
دۆزه‌خ له خه‌ودا
ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی بۆ دۆزه‌خ بڕوات و نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌بێته گوناه كار و به‌دكار وه پێویسته ته‌وبه بكات به‌ره‌و لای خوای گه‌وره بگه‌ڕێته‌وه چونكه مه‌رگی نزیك بوبێته‌وه و له‌وانه‌یه به‌كافری له دونیا ده‌ربچێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا دۆزه‌خی بینی به‌ڵام ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی پێ ناگات به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه دوچاره ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی دونیا ده‌بێت به‌ڵام سه‌ره‌نجام ڕزگاری ده‌بێت ئه‌گه‌ر بچێته دۆزه‌خه‌وه به‌ڵام نه‌زانێ چكات چوه‌ته ناوی ئه‌وا هه‌میشه له‌دونیادا دوچاری گرفتار و په‌شێوی ده‌بێت . ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی له دۆزه‌خدا خواردن و خواردنه‌وه بخوات و له ئاگردا بسوتێ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه له دونیادا بهدكارهو له ڕۆژی كۆتایدا سزای ده‌درێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی فریشته‌یه‌ك به قژ هه‌ڵی بگرێت و فڕێی بداته دۆزه‌خه‌وه ئه‌وا بینه‌ری خه‌وه‌كه دووچاری به‌د به‌ختی ده‌بێت .