ناوهڕۆك
چیرۆك و زانیاری فیلم
مغزهای کوچک زنگ زدە(٢٠١٩) فیلمێکی ئێرانی دەرهێنەر و نووسەر (هومەن سەیدی) ـە و کاری بەرهەمهێنانی لەلایەن (سەعید سەعدی) ـەوە بۆ کراوە، و لە ژانەری درامی باندە لە دۆخێکی کۆمەڵایەتی ناڕوونی تاوانی ئاکشنە و زۆرینەی بەژداربووانی فیلمەکە لە کۆی ١٥ هەزار ڤیدیۆی ڕۆڵگێڕانەوە هەڵبژێردراون. چیرۆکی فیلمەکە باس لە ناوچەیەکی هەژارنشین دەکات کە خەریکی کۆکردنەوەی خاشاکن و باری ماددیان زۆر خراپە، شەکور و شاهین و شەهروز و شوهرە لەگەڵ دایک و باوکیان پێکەوە لەو شوێنە دەژین، شەکور سەرۆکی باندێکی پەروەردەی منداڵان و کاری نایاساییە، بەهۆی کارەکانیانەوە ئەم خێزانە کەم کەم هەڵدەوەشێتەوە. فیلمەکە لە ناوەوە و دەرەوەی ئێران سەرکەوتنێکی زۆر باشی هەبوو و توانی ١٢ ملیار تمەن کۆبکاتەوە ماوەی فیلمەکەش ١ کاتژمێر و ٥٠ خولەکە. لە ٣٦ ـەمین فیستیڤاڵی فیلمی فەجر توانی چوار خەڵات بباتەوە کە ئەوانیش باشترین فیلم بەڕای بینەران باشترین فیلم بەڕای هونەر و تەجروبەوە باشترین سیناریۆ باشترین کاری دەنگ لە فیستیڤاڵی ئاهەنگی سینەمای ئێرانیش فەرهاد ئەسڵانی توانی ببێتە خاوەن خەڵاتی باشترین پیاوی پاڵپشت.
دەرهێنەر
هومەن سەیدی
نووسەرەكان
هومەن سەیدی
ئەكتەرەكان
سەرچاوەکان
844 بینین