شێوازەکانی ڕاگواستنی کورد لە دوای ڕێکەوتن نامەی جەزائیر بەم شێوەیە بوو

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-27-22:46:00 - کۆدی بابەت: 2728
شێوازەکانی ڕاگواستنی کورد لە دوای ڕێکەوتن نامەی جەزائیر بەم شێوەیە بوو

ناوه‌ڕۆك

شێوازەکانی ڕاگواستنی کورد لە دوای ڕێکەوتن نامەی جەزائیر بەم شێوەیە بوو

  1. ڕاگواستنی دانیشتوانی ئەو ناوچانەی بە شوێنی ستراتیژی بەرگریکردنی عێراق دادەنرا.
  2. ڕاگواستنی ناوچە  نەوتییەکان.
  3. ڕاگواستنی ناوچە سنووریەکان.

یەکەم: ڕاگواستنی دانیشتوانی ناوچە ستراتیژیە بەرگریکردنەکانی عێراق

ئەو ناوچە و ڕێگاو بانانە کە سوپای  دەوڵەتی عێراق لە هێڕشی سەربازیدا بۆ گرتنی ئامانجێکی ستراتیژی دەگرێتە بەر، وەکو گوندەکانی (قەزای خانەقین و مەندەلی لە پارێزگای دیالە)، (قەزای بەدرە لە واسیت) و قەزاکانی شێخان و تەلکێف و تەلەعفەر و شەنگال، لە پارێزگای موسڵ و بەشێک لە قەزای زاخۆ و سمێل لە پارێزگای دهۆک و بەشێک لە قەزای دوز  لە پارێزگای کەرکوک.

دووەم: راگواستنی ناوچە نەوتییەکان.

ئاشکرایە کە نەوت ماددەیەکی ستراتیژییە و گرنگی جیۆپۆلەتیکی هەیە لە ئابووری دەوڵەتاندا. کوردستانیش زامنی بوونی بڕێكی زۆری خاوی نەوتی مسۆگەر کردووە، بۆیە شاڵاوی بە عەرەبکردن و ڕاگواستن بە زۆری دانیشتوانی ئەم ناوچانەی گرتەوە کە بە نەوت  دەوڵەمەندن. ناوچەکانیش ئەمانەن:
١- ناوەندی قەزای کەرکوک و قەزای دوبز لە پارێزگای کەرکوک.
٢- قەزای کۆیە لە پارێزگای هەوڵێر.

سێیەم: ڕاگواستنی ناوچە سنوورییەکان.

بە پێی ڕێککەوتننامەی جەزائیری ساڵی ١٩٧٥، کە دەرفەتێکی باش بوو بۆ دەسەڵاتدارانی بەعس، تا نەخشە و پلانەکانیان لە کوردستان جێبەجێبکان، هەر بۆیە بە پەلە کەوتنە ڕاگواستنی ناوچە سنوورییەکانی (عێڕاق-ئێران) و (عێراق-تورکیا) و (عێراق- سوریا)، بە قوڵایی (١٠-٢٠ کم)، بە ناوی پشتێنەی ئەمنییەوە، بۆ ئۆردوگا زۆرەملێیەکان. لە نێوان ساڵانی (١٩٧٥-١٩٧٨) دەیان هەزار خێزانی کورد لە ئۆردوگاکان کۆکرانەوە و هەموو گوند و لادێکانی سەر سنوور لەگەڵ خاک تەخت کران، ناوچەکانیش ئەمانە بوون:

  1. قەزاکانی چۆمان، ڕەواندوز، مێرگەسۆر لە پارێزگای هەوڵێر. 

  2.  هەردوو قەزای ئامێدی، زاخۆ لە پارێزگاکانی دهۆک.

  3.  قەزاکانی قەڵادزێ، رانیە، شارباژێر، شارەزوور و سەرجەم گوندە سنوورییەکانی نێوان عێراق و ئێران لە پارێزگای سلێمانی.


هەر لە چوارچێوەی سیاسەتی بە عەرەب کردن، حکومەتی بەعس ناوی پارێزگای کەرکوکی گۆڕی بۆ پارێزگای (التأمیم) و دووبارە نەخشەی ئیدارەی پارێزگاکەی داڕشتەوە، بە پێی نوسراوی سەرۆکایەتی کۆمار ژمارە (٤١) لە ٢٩/١/١٩٧٦ هەر چوار قەزای چەمچەماڵ، کەلار، کفری، دوزخورماتوو و لە پارێزگاکە داماڵدران و لکێنران بە پارێزگاکانی سلێمانی و دیالە و سەلاحەدین و بە ریزبەندی. ئامانج کەمکردنەوەی ڕێژەی کورد بوو لە پارێزگای کەرکوک.

 


سەرچاوەکان



664 بینین