چۆن خۆمان بەرز بنرخێنین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-18:30:00 - کۆدی بابەت: 2685
چۆن خۆمان بەرز بنرخێنین؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن خۆمان بەزر بنرخێنین

وەرزشكردن

چەندین لێكۆڵینەوە دەریان خستووە كە پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆ هەیە لەنێوان وەرزشكردن و بەرز نرخاندنی كەسایەتیمان، بەهەمانشێوە دێبی ماندێل (Debbie Mandel) نووسەری كتێبی (Addicted to Stress) دەڵێت كە وەرزشكردن یارمەتی دروستكردن و بەهێزكردنی تەندروستی لەشمان و مێشكمان دەدات، هەروەها دەركەوتووە كە خواردنی تەندروست و خەوتنی پێویست كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر كەسایەتیمان. شایەنی باسە وەرزشكردن یارمەتی دەردانی هۆڕمۆنی ئێندۆرفین (Endorphins) دەدات كە دەبێتە هۆی زیادكردنی دڵخۆشیمان و كەمكردنەوەی سترێس و دوودڵی.

دووركەوتنە لە بیركردنەوەی نەرێنی

دەبێت تاك دووربكەوێتەوە لە بیركردنەوە نەرێنی و خراپەكان، یان بە كەم زانینی خۆمان، بەڵكو دەبێت بیر لە خاڵە بەهێزەكان و ئەو دەستكەوتانە بكەینەوە كە بەدەستمان هێناوەن، هەروەها پێویستە لە هەڵەكانمان خۆشبین و هەوڵبدەین كاری نوێ تاقیبكەینەوە، هەروەها كردنی كاری خۆبەخشی وامان لێدەكات كە هەست بكەین كە گۆڕانكارییەكمان كردووە و سوودێكمان هەبووە بۆ كۆمەڵگا، ئەمانە هەمووی دەبنە هۆی زیادكردنی خۆشەویستی بەمبەر خۆمان و بەرز نرخاندنی كەسایەتیمان.

خۆو بناسە

پێویستە كەسەكان بزانن چ شتێك دڵخۆشیان دەكات و چ شتێك دڵ تەنگیان دەكات، هەروەها بۆچی لە هەندێك كاتتدا بێزار و بێتاقەت دەبین و پێویستە بەها و باوەڕەكانی بزانێت، ئەم دیاری كردن و خۆناسینە لەوانەیە لە سەرەتادا بێزاركەربێت، بەڵام دواتر دەزانێت چی دەبێتە هۆكاری ئەم هەستانە و چۆر بەدووربێت لە شتانێك كە بێزار و بێتاقەتیان دەكات.

چەند ڕێنماییەك بۆ بەرز نرخاندنی كەسایەتیمان

چەند ڕێنماییەك هەیە كە دەتوانین پەیڕەویان بكەین بۆ زیادكردنی باوەڕبەخۆبوونمان و خۆشویستنی كەسایەتیمان، لەوانە:

  • گرنگیدان بە پاك و خاوێنی كەسێتی.
  • پۆشینی جل و بەرگی پاك و ئەو جلانەی كە وامان لێدەكەن هەست بەدڵخۆشی و باوەڕبەخۆبوون بكەین.
  • پەیڕەوكردنی سیستمێكی خۆراكی ڕێكخراو و دیاریكردنی كاتەكانی نان خواردن.
  • كەمكردنەوەی سترێس.
  • ئەنجامدانی ئەو شتانەی كە حەزیان پێدەكەیت.
  • هاوڕێیەتیكردنی ئەو كەس و هاوڕێیانەی كە خۆشتدەوێن و دووركەوتنەوە لەو شوێنانەی كە وات لێدەكەن بە خراپی بیر لە خۆت بكەیتەوە.

 


سەرچاوەکان



1125 بینین