چیلکەی ددان پاککەرەوە

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-21-10:16:00 - کۆدی بابەت: 2459
چیلکەی ددان پاککەرەوە
تەندروستی دەم و ددان

چیلکەی ددان پاککەرەوە

هەندێ لە خەڵک حەز دەکەن بۆ پاککردنەوەی تەنیشتە ڕووەکانی ددانیان چیلکەی ددان پاککەرەوە بەکار بهێنن، بەڵام پێویستە ئەوەمان لە یاد بێت ئەگەرچی بەکارهێنانی چیلکەی ددان خێراتر و ئاساتنرە بەڵام توانای پاککردنەوە تەنیشتە ڕووەکانی بە تەواوی نییە. لە لایەکی تریشەوە لەوانەیە پووکی نێوان ددانەکان تووشی زیان بکات، لەبەر ئەوە بەکارهێنانی دەزووی ددان بۆ پاککردنەوەی تەنیشتە ڕووەکانی ددان چاکتر و باشترە، مەگەر لە کاتێکدا بەهۆی نەشتەرگەری پووک یان هەر هۆکاریكی تر ماوە لە نێوان ددانەکاندا هەبێت (شاش بن) کە پزیشکی دەم و ددانەکە ڕێگە بە بەکارهێنانی چیلکەی ددان پاککەرەوە بدات.


سەرچاوەکان



916 بینین