ناوهڕۆك
هەرێمەکانی ئاو و هەوای هەرێمی کوردستان
ئاو و هەوای هەرێم لە ڕووی گەرمی و دابارینەوە بۆ دوو هەرێم پۆلێن دەکرێت:
هەرێمی ئاو و هەوای دەریای ناوەڕاست
ئەم هەرێمە بەشەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات واتە ناوچەی شاخاوی دەگرێتەوە، لە ڕووی گەرمییەوە بە زستانی زۆر سارد و هاوینی فێنک ناسراوە، لە ڕووی دابارینەوە، ئەم هەرێمە تاکە هەرێمە بەفرێکی ئەستووری لێدەکەوێ، تێکڕآی بارانی ساڵانەی ٥٠٠ ملم کەمتر نییە، کشتوکآڵی زستانە لەم هەرێمەدا بە تەواوی پشت بە باران دەبەستێتی (دێمی)، بۆەی بە هەرێمی بارانی مسۆگەر ناسراوە.
هەرێمی ئاو و هەوای نیمچە وشک (گەرمەسێر)
بەشەکەی دیکەی هەرێم واتە ناوچەی زورگ دەگرێتەوە کە بە هەرێمی کورتە گیا ناسراوە، لە هاویندا پلەکانی گەرمی بەرزە و زستانەکەی کەمتر ساردە، تێکڕای بارانی ساڵانەی لە ٥٠٠ ملم کەمترە، کشتوکاڵی زستانە لەم هەرێمەدا ڕەنگە ڕووبەڕووی هەڕەشەی ووشکی ببێتەوە، بۆیە ناسراوە بە هەرێمی بارانی نامسۆگەر.
سەرچاوەکان
4181 بینین